دەمیر: ئۆپۆزسیۆنیش وەک دەسەڵاتدار دووڕووە

هاو وتەبێژی حەدەکە ئەسەنگول دەمیر، ڕایگەیاند، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە تورکیا پاڵپشتی هێرشی حکومەتن بۆ سەر ڕۆژئاوا و وتی:"هەم حکومەت و هەم ئۆپۆزسیۆن بە شێوەیەکی دووڕوویانە سیاسەت بەڕێوەدەبەن."

هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان(حەدەکە) ئەسەنگول دەمیر ڕایگەیاند: "ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا کە ناڕازیبوون لە هەڵوێستی ئیسرائیل نیشان دەدات، ڕۆژائاوا نابینن و خۆیان کەڕ و کوێر و لاڵ دەکەن. لەو هێرشانەدا ئۆپۆزسیۆن بەشدارە ".

دەوڵەتی تورکیا لە هەمان کاتدا کە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر فەلەستین، هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا. لەهەمان کاتدا بێدەنگی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا سەبارەت بە سیاسەتەکانی جینۆسایدی گەلی کوردی بەبیر هێنایەوە. ئۆپۆزسیۆن کە بەرامبەر دەسەڵاتداری ئاکەپە دەوەستێتەوە، لەبەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و ڕێگەپێدانی ئەو هێرشانە هیچ ناڕەزایەتی نیشان نەداوە. ئەسەنگول دەمیر، هاو وتەبێژی حەدەکە، لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات( ANF) قسەی کرد و وتی ئۆپۆزسیۆن کەلە دەوری ٦ کورسی چاویان لەدەسەڵاتە پاڵپشتی حکومەتن.

هەوڵ دەدەن کورد لەوێ نەهێڵن

ئەسەنگول دەمیر وەبیری هێنایەوە کە ڕۆژئاوا ماوەیەکی زۆرە گەمارۆدراوە، بەتایبەتی هەوڵی دابڕاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمەکانی دیکە و لەگەڵ باشووری کوردستان دەدەن و وتی، "تورکیا هەوڵ دەدات لە ئاستی نێونەتەوەییدا ڕۆژئاوا سنوردار بکات و بە هێرشەکانی کورد لە هەرێمەکە نەهێڵێت". دەزانین بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ناوچەکە کۆنترۆڵ بکات هەنگاوی سیاسی تایبەت دەنێت، هەندێکجار دەسەڵاتی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی وەک ناتۆ و نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ڕۆژئاوا بەکاردەهێنێت.

هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بەئاگاداری ناتۆ ونەتەوە یەکگرتووەکان بۆسەر نەخۆشخانە، ژێرخان و سەرچاوەی وزەی هەرێمەکان بەڕێوەدەچێت.

 دەمیر لەدرێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە هەڵوێستیان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەلەستین ڕوونە و نیشانداوە سەبارەت بە مافی گەلان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان. بەڵام تورکیا سیاسەتێکی دووڕووانە بەڕێوە دەبات و بیری هێنایەوە کە تورکیا بەرامبەر کوشتنی خەڵکی مەدەنی لە فەلەستین ناڕەزایەتی دەربڕی ، لە هەمان کاتدا هاوشێوەی ئیسرائیل ‌هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا و هەمان کردەوەی لە ڕۆژئاوا دوبارە کردەوە.