دەنگدان لە تورکیا و باکوری کوردستان کۆتایی هات

پڕۆسەى دەنگدان لە باکورى کوردستان و شارەکانى دیکەى تورکیا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پەرلەمانى تورکیا کۆتایی هات و بنکەکانى دەنگدان بەڕووی دەنگدەران داخران و دەست بە جیاکردنەوەی دەنگەکان دەکرێت.

کاتژمێر ٨ی ئەمڕۆ پڕۆسەى دەنگدان لە باکورى کوردستان و شارەکانى دیکەى تورکیا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى و پە لەمانى تورکیا دەستیپێکرد و ماوەى نۆ کاتژمێری خایاند و کاتژمێر ٥ پڕۆسەی دەنگدان کۆتایی هات و ناوەندەکانى دەنگدان داخران.

دوای داخستنی دەرگای بنكەكانی دەنگدان، لەئێستادا پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەنگەکان دەستی پێکرد، بریارە دەستەی باڵای هەڵبژاردن لە كاتژمێر ٥ تا ٩ زانیاری لە بارەی دەنگی كاندید و پارتەكانەوە بڵاودەكەنەوە.

ڕاگەیاندنی ئەنجامی گشتی دەنگدان هەمان شەو ڕادەگەیەنرێت و لە كاتژمێر ١٢ی شەو، دەستەی باڵای هەڵبژاردنی توركیا ئەنجامی گشتی هەڵبژاردن ڕادەگەیەندرێت.

 لە ٨١ پارێزگاکەی تورکیا پڕۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و ٦٤ ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٩٤١ كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، ئاستى بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە

لەناوخۆی تورکیا ٦٠ ملیۆن و ٦٩٧ هەزار كەس ٨٤٣ مافی دەنگدانیان هەیە و سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ کەس لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە، كە لە كۆتایی مانگی ڕابردووەوە دەستیان بە دەنگدان كردووە.

سیستمی هەڵبژاردنی توركیا بەپێی ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكان داڕێژراوە، بۆ نمونە پارێزگای ئیستەنبوڵ ١٥ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٩٠٠ کەسە و ٩٨ كاندیدی دەردەچێت، بەڵام پارێزگای بایبورت کە ٨٤ هەزار و ٢٤١ کەسە و پارێزگای دەرسیم  کە ٣٥ هەزار و ١٦١ کەسە، یەكی یەك کاندیدیان دەردەچێت.

بەپێی یاسای هەڵبژاردن سەرۆكی بنكەكانی هەڵبژاردن دەتوانن بڕیاربدەن بە درێژكردنەوەی ماوەی دەنگدان، بۆ ئەوەی تەنها ئەو دەنگدەرانەی لە ڕیزەكاندا وەستاون دەنگ بدەن.

هـ . ب