"دەنگدەرانی دەم پارتی ئیتر دەمانەوێت زیاتر بەشداری سیاسەت بکەین"

یوکسەڵ گەنچ کوردیناسیۆنی گشتی سامەر، ڕایگەیاند کە دەنگدەرانی دەم پارتی زیاتر لە جاران گرنگی بە کاندیدەکان و بەڵێنەکانیان دەدەن و وتی: "ئێمە دەنگ بەو کەسە دەدەین کە پارتەکە کاندیدی دەکات."

ماوەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە تورکیا و باکوری کوردستان مانگێ کەمتری ماوە. ڕێکخەری گشتیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەیدانی کۆمەڵایەتی-سیاسی (سامەر) یوکسەل گەنچ، سەبارەت بە داخوازییەکانی دەنگدەرانی کورد، زانیاری گشتی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕوون کردەوە.

یوکسەل گەنچ باسی لەوە کرد کە ماوەیەکی زۆرە هەڵبژاردنەکان لە تورکیا بەسەر دەنگدان بە ڕژێم، یان بڕیاردان لەسەر قۆناغی نوێی یان لابردنی ڕژێم دابەش کراون و ڕایگەیاند، "هەڵبژاردن لە تورکیا وەک ئامرازێک بۆتە بەشێک لە گفتوگۆکان لەسەر ڕژێم."

یوکسەل گەنچ ڕایگەیاند، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی لەسەر بابەتى هەڵبژاردنى بەڕێوەبەرییە خۆجێییەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە بارودۆخى ئێستادا لە ئاستى دەنگدان لەسەر ڕژێمى بەڕێوە دەچێت. وتی، ئەمە دۆخێکی نائاسایی و ئەرێنی نییە، بەڵام ئەوە نیشان دەدات کە ڕەوشی تورکیا ئاسایی نییە.

یوکسەل گەنچ سەبارەت بە گۆڕانکاریی دەنگدەرانی کورد لە دوو هەڵبژاردنی ڕابردوودا، وەها هەڵسەنگاندنەی کرد: "دەنگدەرانی کورد یەکێک بوون لە گروپە گرنگ و چارەنووس سازەکانی هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ نمونە پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) یەکەم پارتی بوو بۆ گۆڕانکاری، بەڵام هەرچەندە چەمکی ئاسایش و پاوانخوازی بەردەوام بوو، بەڵام بڕیاریدا پشتگیری لە کاندیدی سیاسەتی ئۆپۆزسیۆن بکات، تەنانەت ئەگەر زیانی لەدەستدانی دەنگدەرەکانیشی بێت."

یوکسەل گەنچ ڕایگەیاند، دەم پارتی بەشێوەیەکی سەرەکی بناغەی لە دەنگدەرانی کورد پێکهاتووە، بە هێزی خۆی هەم دەنگدەرانی خۆی و هەم دەنگدەرانی هێناوەتە ناو بزووتنەوەکەوە و بە قسەی ناودارانی کورد، سیاسەتێک کە "دەنگی خۆت بدە بە خۆت" باشتر هێنایە ڕۆژەڤەوە. یوکسەل گەنچ وتی: "هەستی ڕاستەقینە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا هەستی بەرزی دەنگدەرانە. لە ئێستادا دەنگدەرانی دەم پارتی چاوەڕێن دەنگ بە کاندیدە سیاسییەکانیان بدەن، بەمەشێوەیە خۆیان دەسەلمێنن و کاریگەریان زیادتر دەبێت. ئەوان چاوەڕێی ئەم جۆرە سیاسەتە دەکەن."

یوکسەل گەنچ سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی کاندیدەکانی دەم پارتی، وتی: "راستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کاندیدەکان زیاتر لە جاران مەیدانەکەی بەرەو کەشێکی هەڵبژاردنەوە بردووە".

هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر دەم پارتی بە بانگەشە دەنگدەرانی خۆی لە شار و شوێنە هەستیارەکان کۆبکاتەوە و جۆش و خرۆشی بەهێز بکات و تیمەکانی بۆ بەهێزکردنی کاندیدەکان پەرە پێبدات و بەم شێوەیە کار بکات، ئەوا زۆربەی ئەو شارانە دەباتەوە کە قەیومەکان دەستیان بەسەردا گرتووە و ڕایگەیاند:" هەندێک شار وەک چەولیگ، موش و ڕحا، کە تا ئێستا سەرکەوتنیان بەدەست نەهێناوە دەتوانن سەربکەون، بە دڵنیاییەوە ئەوەی لێرەدا سەرکەوتن دیاری دەکات، توانای کار و چالاکییەکانی دەم پارتییە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵگادا."