دەنگەکانی دەرەوەی وڵات بۆ تورکیا گواسترانەوە

دەنگی ملیۆنێک و ٦٩١ هەزار و ٥٣١ دەنگدەری دەرەوەی وڵات بۆ تورکیا گواسترانەوە.

هەموو دەنگەکانی، دەنگدەرانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و پەرلەمانی دەرەوەی وڵات بۆ تورکیا گواسترانەوە.

دەنگدەکان لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی گەیەندرانە ئەستەنبوڵ. دەنگدەکان دواتر لە رێگەی زەمینیەوە بۆ ئەنقەرە دەگوازرێنەوە.

بۆ سێ ملیۆن و ٤١٦ هەزار و ٩٨ دەنگدەری وڵات، لە ٧٣ وڵات و ١٥٦ نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات، سندوق دانرابوون. دەنگدانی دەرەوەی وڵات لە ٢٧ی نیسان دەستی پێکردبوو. بەگوێرەی ئامارە فەرمیەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، ملیۆنێک و ٦٩١ هەزار و ٥٣١ کەس دەنگیان داوە.

هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات لە دەروازە سنوریەکان تاوەکو کاتژمێر ١٧:٠٠ی ١٤ی ئایار بەردەوام دەبێت.

ف.ق