دەنگەکانی دەرەوەی وڵات هێنرانە تورکیا

دەنگەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵاتەوە گواسترانەوە تورکیا.

لە ٧٣ وڵاتی جیهان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کۆتایی هات و دەنگەکان گەڕێندرانەوە بۆ تورکیا.

لەگەڵ هێنانەوەی دەنگەکانی کەنەدا، هیچ دەنگێک لە دەرەوەی وڵات نەماوە. دەنگەکان بۆ مۆرکراوی بە ئۆتۆمبێڵی پۆستەی تورکیا بۆ ناوەندی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن گواسترانەوە.

٢٤ی ئایار دەنگدان لە نوێنەرایەتی تورکیا لە دەرەوەی وڵات کۆتایی هاتبوو. تاوەکو سبەینێ ٥ی ئێوارە هاوڵاتیانی تورکیا دەتوانن لە دەروازە سنورەکان و لە فڕۆکەخانەی ئەستەنبوڵ و سەبیحە گوکچە دەنگ بدەن.

ف.ق