دێرسیم داغ نەک نوێنەر، بەڵکو هاوڕێی گەنجانە

دێرسیم داغ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ۲۰۱۸ دا لە کاتی هەدەپەدا لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا وەک گەنجترین نوێنەر هەڵبژێردرا. دێرسم داغ لەبارەی پارتی چەپی سەوزەوە قسە بۆ گەل دەکات.

دێرسیم داغ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ دا لە ئامەد بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرا. ئێستا کاندیدی پارتی چەپی سەوزە لە ئیستەنبوڵ و وەک ژنێکی گەنج، کە لەلایەن خەڵکەوە زۆر خۆشەویستە دەربارەی پێوەر و ستانداردەکانی پارتی چەپی سەوز قسە بۆ خەڵک دەکات.

دێرسیم داغ کاتێک بوو بە پەرلەمانتار لە ماوەی ٥ ساڵدا لە پەرلەمان، ٤۰٤ پرۆژە پرسیار، ۱۳ پڕۆژە یاسا و ۸۳۰ پڕۆژەی بۆ لێکۆڵینەوە پێشکەش بە پەرلەمان کرد و بوو بە یەکێک لە لێهاتوترین پەرلەمانتارەکان.

دێرسیم داغ لە خێزانێکی هەژار لە شاری ئامەد لە دایکبووە. ئەو هێشتا تەمەنی پێنج مانگ بوو، کە خێزانەکەی کۆچیان بۆ ئیستەنبوڵ کرد. بەهۆی سیاسەتەکانی تواندنەوە و سڕینەوەی دەوڵەتەوە، هەر لە منداڵیدا لە خوێندنگەدا هەڵسوکەوت و ڕەفتاری جیاکارانەی بینی و لەوە تێگەیشت و بۆی دەردەکەوت، کە وەستانەوە لە بەرامبەر ئەم جیاکارییەدا بۆ ئەو سەرکەوتنە لە ژیاندا و پارێزگاریکردنە لە  ناسنامەکەی خۆی.

لە ئێستادا داغ لە ئیستەنبول کارەکانی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات. بە تایبەت دایکانی کورد زۆر حەزیان لە داغە و خۆشیان دەوێت. داغ بە منداڵی خۆیان دەزانن و لە هەمان کاتدا ڕێزی لێ دەگرن. داغ لە کۆبوونەوەکانی خەڵکدا بە کوردی قسە دەکات، بۆیە دایکان ئەو بە نزیک لە خۆیان دەزانن. لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گەل دا لە حاجی ئەحمەد ، دایکێک کاتێک لەگەڵ داغ قسەی دەکرد، بە ژنێکی دیکەی دەوت، "منداڵەکەمان گەورە بووە، کاتیک سەرەتا نوێ هەڵبژێردرابوو زۆر بە پەرۆش و پڕ لە جۆش و خرۆش بوو".

هاوڕێی گەنجان

داغ لە بزووتنەوەی گەنجاندا دەستی بە تێکۆشان کرد و هەڵبژاردنی داغ بۆ گەنجان گرنگییەکی زۆری هەبوو. گەنجانی کورد دڵخۆشن، کە هاوڕێکەیان لە پەرلەماندایە و گوێ لە کێشەکانیان دەگرێت. ئەو گەنجانەی لە ڕێپێوانەکەی ۱ی ئایاری ۲۰۲۳ قسەیان بۆ کردین ڕایانگەیاند، داغ نوێنەر نییە، بەڵکو هاوڕێیانە. کاتێک لەبارەیەوە قسەیان دەکرد دەیانوت: "هەڤاڵ دێرسیم." داغ تاوەکو هەڵبژاردن لە خەباتی گەنجاندا مایەوە، بۆیە گەنجان هەرگیز وەک نوێنەرێک سەیریان نەکردووە. لەبەر ئەوەیە کاتێک باسی داغ دەکەن دەڵێن، هەڤاڵ و هاوڕێ.

لە ڕێپێوانەکەی ۱ی ئایاری گەنجانی ئەنجومەنی پارتی چەپی سەوز دا گەنجێک لەبارەی داغەوە وتی، "کاتێک ئێمە دەمانوت 'ئێمە بە گەنجێتی دەستمان کرد، ئێمە گەنجیش تەواوی دەکەین' ئەوە تەنها بۆ ئێمە وەک وتنەوەی دروشمێک نەبوو. دەبێت هەموو کەسێک لە کەسایەتیی هەڤاڵ  دێرسیم دا ئەوە بزانێت، کە ئەم بزووتنەوەیە هەمیشە لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدایە. هەمیشە خۆی دەپارێزێت و سەرکەوتوو دەبێت."

داغ بوو بە هاوڕێی گەنجان، بوو بە کچی دایکانی کورد. لە هەموو شوێنێکی ئیستەنبوڵ دا بە حەز و گرنگییەکی زۆررەوە لەلایەن  گەنجان و ژنانەوە پێشوازیی لێدەکرێت.

دێرسیم داغ داوا لە گەلان دەکات، کە لە ١٤ی ئایاردا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.

ژ.ت