دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر٢ کارخانە و ١٠ کارگەی فاشیستەکانیان سووتاند

دەسپیشخەری رؤڵەکانی ئاگر رایگەیاند کە ٢ کارخانە، ٢ کۆمپانی لۆجێستیک و ١٠ کارگەی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپەیان سووتاندووە.

لە راگەیەنراوەکەی دەسپێشخەرییەکەدا هاتووە هەر ئەندامیکی ئاکەپە و مەهەپە  کە کوردستان بۆمب باران دەکەن، شارەکانی کوردستان کاول دەکەن و زیندانەکان پڕدەکەن، دەبێت بە سزای خۆیان بگەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە:

" ٢٠ی گوڵان لە بازاڕی ناوەندی کێلێملێ-ی زۆنگوولداکێ ٩ کارگەی ئاکەپە و مەهەپەییەکان ، لە ناوچەی سوولتانداغی ئافیۆنکارهێسارێ  کۆگایەکی سووتەمەنی لەلایەن یەکەکانمانەوە ئاگری تێبەردرا.

لە عوسمانیە ئۆتۆمبیلێکی فاشیستێکی ئاکەپە سووتێنرا.

١٩ی گوڵان لە ناوچەی ئێزنێکی بوورسا کارخانەیەکی ڕۆنی کەسێکی ئاکەپەیی بەناوی ئایهان سارگن ئاگری تێبەردرا.

لە توولزای ئیستانبوول کۆمپانییەکی لۆجستیکی  ئاکەپەییەک سووتێنرا.

لە ناوچەی هۆنازی دەنیزلی کارخانەیەکی تایای ئاکەپەییەکان سووتێنرا.

لە عوسمان قازی بوورسا  کارگەیەکی فاشیستێکی دوژمنی کوردان و ئۆتۆمبیلێکی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.

ک-ش