دەسپیشخەری ژنانی تیشکی خۆر بۆ شەهیدانی عەفرین زنجیرە چالاکیان ئەنجامدا

دەسپیشخەری ژنانی تیشکی خۆر، بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی عەفرین لە چەندین شاری تورکیا لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە زنجیرە چالاکییان ئەنجامدا.

دەسپیشخەری ژنانی تیشکی خۆر، لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە دژی فاشیستەکانی ئاکەپە زنجیرە چالاکیان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەنراوێکی نووسراودا کە لە لایەن دەسپیشخەرییەکەوە بڵاوکراوەتەوە وترا، " ئێمە لە شارە هەرە ئارامەکانیاندا لە دوژمن دەدەین و لە ناو ئاگری تووڕەیی ئێمەدا دەسووتێن."

'ئۆتۆمبیل و کارگە سووتێنرا'

لە ڕاگەیەنراوەکەی دەسپێشخەریدا هاتووە:

" ڕۆژی ١٨ی کانوون، لە هادمکۆی ئیستانبوول کارگەیەکی پلاستیک و ٢کامیۆنی کارگەکە کە هی فاشیستەکانی ئاکەپە بوو لەلایەن یەکینەکانی ئێمەوە سووتان و لەناوچوون.

لە رۆژی ١٨ی کانوون، لە گەبزەیا کۆجالی کارگەیەکی پلاستیکی ئاکەپەییەکان سووتێنرا.

لە رۆژی ١٩ی کانوون، لە باندرمایای بالاکشەهیر کارگەیەک و ٣ ئۆتۆمبیل فاشیستە تورکەکان سووتێندرا.

لە رۆژی ٢٠ی کانوون ، لە ئیرەنلەری ساکاریای  یەکینەکانی ئێمە  بینایەکی فاشیستەکانیان سووتاند و هەروەها ٤ ئۆتۆمۆبیل سووتا.

لە رۆژی ٢١ی کانوون، لە موورتالیای تەکیرداغ ٤ ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی ئاکەپە سووتێنران."

ک-ش