دۆستانی کورد لە دژی هێرشە پاکتاوکارییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان

کورد و دۆستەکانیان لە دژی هێرشەکانی سەر کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆڕەپانەکان و داوایان کرد، دەستبەجێ هێرشی داگیرکارییەکان بوەستێنرێن.

لە شاری گوینگامپی فەرەنسا ڕێپێوانێک لەسەر بانگەوازی حیزبی کۆمۆنیستى فەرەنسا (PCF)، کۆنفیدراسیۆنی گشتیی کار (CGT)، پارتی نوێی ئانتی کاپیتالیستی فەرەنسا (NPA) ، یو دی بی، سۆیلیداریس نوێنەرانی چەندین حیزب و رێکخراو و دۆستانی کورد لە گۆڕەپانی پڵەس دو سێنتەر کۆبوونەوە، بە دروشمی "ئەردۆغان لەژێر چەتری ناتۆدا تاوان ئەنجام دەدات" و "ئازادی بۆ کوردستان" بەرەو پارێزگای گوینگامپ بەڕێکەوتن.

دۆستان و هاوڕێیانی شەهید ئۆلیڤیەر لی کلاینچە (کەندال بەریتز)ی فەرەنسی خەڵکی شاری برتاین، کە لە بەرخۆدانی سەردەم لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین شەهید بوون، بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.

لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوێک بۆ سەرنج ڕاکێشانە سەر هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و هێرشە داگیرکارییەکان و پاکتاوکاری و کۆمەڵکوژییەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەسەر چالاکوانان و هاووڵاتییان دا دابەش کرا و تیایدا باسی سیاسەتی دووڕوویی وڵاتانی ڕۆژئاوا کراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر بێدەنگی و فرۆشتنی چەک و پشتیوانیی هێزەکانی ناتۆ بۆ ئەردۆغان نەبێت، ئەردۆغان ناتوانێت هیچ کارێک بکات.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم خاڵانە هاتبوو:

- با دەوڵەتی تورک بۆردومانکردنی ڕۆژئاوا بوەستێنێت و لە لە باشوری کوردستانیش کۆتایی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بهێنێت.

- پێویستە ڕێکخستنە کوردییەکانی وەک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت.

-  داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرێنەری پەکەکە و هەزاران زیندانی سیاسی لە ئێران دەکەین.

- دەبێت لەلایەن کۆمپانیاکانی وەک AXA ی فەرەنساوە وەبەرهێنان لە ئابووری تورکیادا نەکرێت، سەرمایەگوزاریی ملیۆنان پارە بۆ کۆمپانیا سەربازییەکانی ئەردۆغان قەدەغە بکرێت و چەک بە تورکیا نەفرۆشرێت.

ژ.ت