بە دیمەن

دۆستانی کورد لە سکۆتلەندا سڵاویان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرد

ئەندامی تۆڕی پشتیوانی کوردستان هەزال کارلۆس ڕایگەیاند ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دژی سەرمایەداری تێدەکۆشێت و تیشکی خستەسەر گرنگی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادی جیهانی.

لە شاری ئێدینبەرەی سکۆتلەندا لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" چالاکی ئەنجامدرا.

کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ دۆستانی کورد لە بینای ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی سکۆتلەندا کۆبوونەوە، ئەندامانی تۆڕی پشتیوانی کوردستانی سکۆتلەندا و کۆڵەکتیڤی ئەنارشیستی زانکۆی ئێدینبەرە و ئەندامانی مەجلیسی شار و کوردستانیان بەشداری چالاکییەکە بوون.

خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕش نیشاندرا، نووسەر و ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل یادکرایەوە.

پاشان سیمینار ئەنجامدرا، ئەندامی کۆمیتەی چالاکییەکان و وتەبێژی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی گەلی کوردی سکۆتلەندا، شۆڕش کوردی گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئیتر کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردە، گۆشەگیری دەشکێنین و ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکەین".

کارلۆس: کاتی مەزنکردنی تێکۆشانە

لە تۆڕی پشتیوانی کوردستان لە سکۆتلەندا، هەزەل کارلۆس تیشکی خستەسەر گرنگی سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادیی جیهانی، گوتی: "ئیتر کاتی شکاندنی هەموو بێدەنگییەک و بڵندکردنی تێکۆشان و پاراستنی دەسکەوتەکانی شۆڕش و یەکگرتنی هێزە دیموکراتیکەکانی جیهانە".

لە درێژەی قسەکانیدا، کارلۆس شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەلی شەرمەزار کرد، لەوکاتەدا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە هۆڵەکەدا بەرزکرایەوە.

پاشان چالاکییەکە بە مۆسیقا بەردەوام بوو.