دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر، سێ کارگە، بەلەمێک و پاسێکی ئاگر تێبەردا

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند، لە چوار شار ئاگریان لە بەلەمێک، پاسێک و سێ کارگە بەرداوە.

دەستپێشخەرییەکە لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ئانتالیا، ساکاریا، کاستامۆنو و مانیسا لە لایەن ئەوانەوە ئەنجامدراوە.

لە بەیاننامەکەدا وەها هاتووە؛

"رۆژی ١٤/ ئابی / ٢٠٢٢٤ لە سیدەی کاستامۆنو بەلەمێک و پاسێکی گەشتیارانی سەر بە فاشیستەکان ئاگر تێبەرداوە.

هەروەها لە ١٤/ئابی /٢٠٢٤ لە شاری ئاڵاشەهیری مانیسا کارگەیەکی بەرهەم هێنانی شەربەتی ترێ لە لایەن تیمەکانمانەوە سووتێندرا.

لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە کەپەزی ئەنتاڵیا  کارگەیەکی بەرهەمهێنانی پێویستی مادەی ڕیساکلین سوتێنتدرا.

لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ لە ئاکیازی شاری ساکاریا کارگەیەکی دروستکردنی جل هەڵواسین سووتێندرا."