دەستپێشخەریی ڕۆڵەکانی ئاگر سێ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکیان سوتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر بڵاویکردەوە، لە قەیسەرێ، بورسا، ئەستەنبوڵ و کۆجاعەلی سێ ئۆتۆمبێل و کارگەیەکیان سوتاندووە.

لە ڕاگەیاندراوی دەستپێشخەرییەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئۆتۆمبێلێک لە شاری مەلیک غازی لە قەیسەرێ، کارگەیەکی پلێت و لە ئینەگۆل سەر بە بورسا ئۆتۆمبێلێک و لە ئاتاشەهیری ئەستەنبوڵ بارهەڵگرێک سووتێنران.