دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە ٢ شاردا بۆ یادی قوربانیانی دێرسیم چالاکییان ئەنجامدا

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر ڕایانگەیاند، لە شارەکانی ئیستانبول و ئیزمیر ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.

 دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیاندراوێکدا ڕایانگەیاند، لە ٢ شاری تورکیا بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژیی دێرسیم ٢ چالاکییان ئەنجامداوە.

ڕاگەیەندراوەکەیان بە ناونیشانی "نە ئەو هەزاران کوردەی لە دێرسیم کۆمەڵکوژتان کردن و نە پیری گەورەمان سەید ڕەزا لە بیر ناکەین" و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە:

"لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی کوچوک چەکمەجەی ئیستەنبووڵ ئۆتۆمبێلێکی کەسێکی ئاکەپەیی سوتێنرا.

لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ناوچەی کۆناک لە پارێزگای ئیزمیر ئۆتۆمبێلی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا".

ژ.ت