دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر پێنج کارگە و دوو ئۆتۆمبێلی فاشیستەکانیان سوتاند
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، ٥ کارگە و ٢ ئۆتۆمبێلی "فاشیستەکانیان" سوتاندووە.
دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، ٥ کارگە و ٢ ئۆتۆمبێلی "فاشیستەکانیان" سوتاندووە.
رۆڵەکانی دەستپێشخەری ئاگر رایانگەیاند، لە موغڵا، بورسا، دوزجە، دیلۆک، دەنیزلی و ئیزمیر ژمارەیەک کارگە و ئۆتۆمبێلی 'فاشیستەکانیان' سووتاندووە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە؛
ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم لە ناوچەى ئاجی پایام لە دەنیزلی عەمبارێکی پلاستێکی "دوژمنانی کورد" و لە سەفیر حەسار و کۆناکی ئیزمیریش ٢ ئۆتۆمبێلی مەهەپەییەکان سووتێنراون.
ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەم لە ناوچەى ئینگۆل لە پارێزگای بورسا کارگەیەکی کەلوپەلی موبایلی ئینکای سەر بە 'ئاکەپە'ییەکان سوتێنرا.
ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم لە ناوچەی فەتحییەی سەر بە شاری موغڵا، کارگەیەکی پلاستیکی 'بیلال ئەردۆغانی فاشیست' و لە دوزجە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی وزە لە ناوچەی پیشەسازیی یەک، کە سەر بە هەمەپەییەکان بوو و لە دیلۆکیش کارگەیەکی "چەتەکانی ئاکەپە" سوتێنران.
ژ.ت