دۆسیەی کۆبانێ: دادگا وەک بڵێی داعش کۆمەڵکوژی ئەنجام نەدابێیت مامەڵە دەکات

پارێزەر کەنعان ماچۆغلو لەسەر دۆسیەی کۆبانێ وتی "لە خوێندنەوەکان باسی هەموو شتێک دەکرێت بێجگە لە داعش. وەک چۆن بڵێی داعش هێرش و کۆمەڵکوژی نەکردووە".

پارێزەر کەنعان ماچۆغلو ڕوونی کردەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا دۆسیەی کۆبانێ وەک ئامرازێکی هەڵبژاردن بەکارهێنراوە و وتی، "هەڵبژاردنی ناوخۆیی هەیە. پێش هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان جارێکی دیکە باسی ئەم دۆسیە دەکەن و هەوڵ دەدەن لایەنە سیاسییەکان ئیدانە بکەن".

 دووەمین خولی ٣١مین دانیشتنی دۆسیەی کۆبانی کە تێیدا ١٨ زیندانی و ١٠٨ سیاسەتمەدار دادگایی دەکرێن، لە ٢٢مین دادگای باڵای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە لە کەمپی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو، سیاسەتمەدارانی زیندانی سینجان بەشداری دانیشتنەکە بوون. هەروەها سیاسەتمەدارانی زیندانی لە گرتووخانەی دەرەوەی ئەنقەرە بە (SEGBIS) بەشداری دانیشتنەکە بوون. سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی موش، ئیلح، سەمسوور و وان و پارێزەرانی کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی (OHD) بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

پارێزەر کەنعان ماچۆغلو ڕایگەیاند، کاتێک داواکاری گشتی خەریکی ئامادەکردنی روونکردنەوەکان بوو، لەبری لە لێکۆڵینەوەی ڕاستییە مادییەکان، دۆسیەکەی لە لوتکەی پڕۆسەی ژیانی پیشەیی خۆی زانی و وتی، "لە دوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ەوە، سەرۆک کۆمار لێدوانەکانی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی  ٦- ٨ی تشرینی یەکەم لەسەرئەم دۆسیەیە ئامادە کردووە.  بە دروشمی "با سەڵاحەدین ئازادبکرێ" جۆشی بە جەماوەرە بەخشی. جارێکی دیکە پێش هەڵبژاردنە هەرێمیەکان ئەم دۆسیەیە دەهێنێتەوە سەرەوە و هەوڵی ئیدانەکردنی لایەنە سیاسییەکان دەدات، لەپەڕاوەکاندا هەموو شتێک هەیە، بەڵام پێوەندی بەداعشەوە  نییە.وەک چۆن بڵێی داعش هێرش و کۆمەڵکوژی نەکردووە".

 دانیشتنەکە بۆ ٨ی ئەیلول دواخرا.