دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان شەرمەزار کرا
دەستپێشخەری پشتیوانی لە زیندانیان دواخستنی ئازادکردنی ١٠زیندانی ژنی لە زیندانی باکرکۆی شەرمەزار کرد.
دەستپێشخەری پشتیوانی لە زیندانیان دواخستنی ئازادکردنی ١٠زیندانی ژنی لە زیندانی باکرکۆی شەرمەزار کرد.
دەستپێشخەری پشتیوانی لە زیندانیان بەرامبەر دواخستنی ئازادکردنی ١٠ زیندانی ژن لە زیندانی باکرکۆی لەلایەن دەستەی چاودێری و ئیدارەی زیندانەوە بۆ ماوەی ساڵێک، شەرمەزار کرد.
لە بەردەم زیندانی باکرکوی بە پاڵپشتی وهاوکاری بە بنەماڵەی زیندانیان، نوێنەری شار و شارۆچکەکانی دەم پارتی ئەستەنبوڵ، کەسوکاری زیندانیان و زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەخوێندنەوەی راگەیەندراوێک دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان شەرمەزارکرد. لە چالاکییەکەدا دروشمی "با زیندانەکان بڕووخێن، زیندانیان ئازاد بکرێن" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.
جێی ئاماژەیە لە چەند ساڵی ڕابردوودا دواخستنی ئازادکردنی زیندانیان بووەتە گەورەترین کێشەی زیندانەکان و زیندانیانی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕ. ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو کردووە، بە هۆکاری جۆراوجۆر لە زیندانەکاندا بە بارمتە دەگیرێن و ئازادکردنەکانیان دوادەخرێت.
دواخستنی ئازادکردنەکان لە زیندانی ژنانی باکرکۆی بووە بە دۆخێکی سیستماتیک و ئازادکردنی ١٠ زیندانی ژن بۆ ماوەی ساڵێک دواخراوە. ئەم دواخستنە بە ڕێبازی هەڕەمەکی دەکرێت و وەک ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەی پێدەکەن هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا دایکی ئاشتی سەبیحە بۆزان ڕایگەیاند، رێگری لە ئازادکردنی زیندانیان تاوانە و وتی: "ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئەمە قبوڵ ناکەین. ئەمڕۆ لە زیندانەکاندا گۆشەگیرییەکی مەزن لەئارادایە. داوا لە وەزیری داد، وەزیری ناوخۆ و سەرۆککۆمار دەکەین. کۆتایی بەم تاوانانە بهێنن. ئیتر بەسە."