دواین ڕۆژی چالاکیی ئێشکگریی 'ئێمە ژیان دەپارێزین' بەڕێوەچوو

چالاکیی ئێشکگریی (ADGB) بە دروشمی "ئێمە ژیان دەپارێزین" لە دوای ٥ ڕۆژ بە رێکخستنی ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ کۆتایی پێهات.

چالاکیی ئێشکگریی "ئێمە ژیان دەپارێزین" لە ٣ی کانوونی دووەمدا لە شاری بازل-ی سویسرا لەلایەن یەکێتیی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپاوە (ADGB) دەستی پێکرد. ئەو چالاکییە بۆ ئەوە بوو سەرنجەکان رابکێشنە سەر ئەشکەنجەی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا.  چالاکییەکە لە دوای ٥ رۆژ بە ڕێپێوانێک کۆتایی پێهات.

پێکهاتەکانی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپاوە (ADGB) لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە کلاراپلاتزی بازل کۆبوونەوە و رێپێوانێکی بە مەشخەڵیان رێکخست.

لە رێپێوانەکەدا وێنەکانی غەریبە گەزەر، خەلیل گونەش، عەبدولرەزاق شویور، وەدات چەم ئەرکمەن و ئەلیاس دەمیر، کە بەم دواییانە لە زیندانەکانی تورکیادا کوژران و هەروەها وێنەى سیاسەتمەدار ئایسەل توغلوک، کە لە زینداندایە و باری تەندروستیی باش نییە بەرزکرابوونەوە و پۆستەرێکیش، کە لەسەری نووسرابوو "نابێت زیندانیانی نەخۆش لە چاوەڕوانیی مردندا رابگیرێن" هەڵگیرابوو.

لە ڕێپێوانە بە مەشخەڵەکەدا زۆرجار دروشمی دژ بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک بەرزکرایەوە. گەل تاوەکو مارک پلاتز، کە پەرلەمانی کانتۆنەکەی تیایدایە، رێپێوانیان ئەنجدامدا و لەوێ گردبونەوەیەکیان رێکخست.

منە نازاری بەناوی هێزە دیموکراتیکەکانی ئەوروپاوە (ADGB) باسی لەوە کرد، چالاکێی ئێشکگریی "ئێمە ژیان دەپارێزین"، لە دژی گوشارەکانی دەوڵەتە بۆ سەر زیندانیانی سیاسی لە کوردستان. بۆ ئەوەش چالاکییەکی ئێشکگریی ٥ رۆژەمان ئەنجامدا.

ئەوەشی ڕایگەیاند، هەرچەندە کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکانیان دەهێنن، بەڵام بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە زیندانیان و گەیاندنی دەنگیان.

چالاکییەکە بە بانگەوازێک بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی ناوەندیی ئەمڕۆ بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس کۆتایی هات.

ژ.ت