دوكانداران و هاوڵاتیانی عێراق كاڵای توركی بایكۆت ده‌كه‌ن

خه‌ڵك و دوكاندارانی عێراقی، له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی تری وڵاته‌كه‌ ده‌ستیان به‌ بایكۆتی كه‌لوپه‌ل و كاڵای توركی كردووه‌. هه‌ندێك دوكان له‌ به‌غدا بروشور و پلاكاردیان له‌ باره‌ی بایكۆتی كاڵای توركی هه‌ڵواسیوه‌.

ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ گوندی په‌ره‌خی زاخۆ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق به‌رده‌وامه‌. له‌ زۆر شاری عێراق هاوڵاتیان ده‌ستیان به‌ بایكۆتی كه‌لوپه‌لی توركی كردووه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی بایكۆتدا خاوه‌نی دوكان و ماركێته‌كانی به‌غدا پلاكاردیان له‌ باره‌ی بایكۆتی به‌رهه‌می توركی به‌ دوكان و ماركێته‌كانیانه‌وه‌ هه‌ڵواسیوه‌.

چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ ئێستا ژووری بازرگانی دیاله‌ و به‌غدا داوای بایكۆتی كه‌لوپه‌لی توركیان له‌ بازرگانان و هاوڵاتیان كردبوو.

هـ . ب