دەوڵەتی تورک بە پاساوی "پیاسەکردن" سزای دیسیپلینی بەسەر رێبەری گەلی کورددا سەپاندووە
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە زیندانی ئیمراڵی لە ساڵی ٢٠١٨دا بە پاساوی "پیاسەکردن" بۆ ماوەی ٣ مانگ سزای دیسپلینیان بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا سەپاندووە.
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە زیندانی ئیمراڵی لە ساڵی ٢٠١٨دا بە پاساوی "پیاسەکردن" بۆ ماوەی ٣ مانگ سزای دیسپلینیان بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دا سەپاندووە.
عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ئەیلولی ٢٠١٨دا بە پاساوی "پیاسەکردن" سزای دیسیپلینی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاشکرا بوو، کە لە ئەیلولی ٢٠١٨دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پاساوی ئەوەى لە کاتی "وەرزشکردندا"، "پیاسەى کردووە" سزای دیسیپلینی بەسەردا سەپێنراوە و رێگایان نەداوە بۆ ماوەى ٣ مانگ چاوی بە بنەماڵەکەى بکەوێت.
بەرپرسانی دەوڵەتی تورک لە لیژنەى دیسیپلین لە زیندانی ئیمراڵی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانیاندا و بە پاساوی ئەوەی، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دوای یاریی بالە (ڤۆلەیبۆڵ) و تۆپی سەبەتە (باسکێتبۆڵ) لەگەڵ زیندانیانی دیکە پیاسەى کردووە و 'وەرزشکردنی گۆڕیوە بۆ کاری قسەکردن' لە ١٤ی ئەیلولی ٢٠١٨دا سزای "٣ مانگ بێبەشکردن لە چاوپێکەوتنەکان"یان لە دژی دەرکردووە.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بەو سزایە، کە لە دژی دەرکراوە سکاڵا و تانەى داوە بە دادگای سزاکانی بورسا و رایگەیاندووە، پیاسەکردن تاکە شێوە و ستانداردترین جوڵەیە لە زیندانەکاندا، بەڵام ڕێگری لەو مافە کراوە و ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئەو هەڵەیە ڕاستبکرێتەوە.
ئەو سزا دیسیپلینییە، کە لە دژی ڕێبەری گەلی کورد سەپاندبوویانە، لە ڕاپۆرتی ٦ی ئابی ٢٠٢٠ی کۆمیتەی رێگرتن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) باسی کراوە. لیژنەى سی پی تی لە ٦-١٧ی ئایاری ٢٠١٩دا سەردانی ئیمراڵییان کردبوو و لە دوای داخستنێکی زۆر راپۆرتی ئەو سەردانەیان لە ٦ی ئابی ٢٠٢٠دا بڵاوکردبووە.
ژ.ت