دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپا لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٤دا، لە ئەنجامی سەرلێدانی پارێزەرانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ٢٠٠٣دا، رایگەیاندبوو، سەپاندنی سزای هەتاهەتایی قورس لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان لەدژی پەیمانەکانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە. لەگەڵ ئەو بڕیارە کە وەک (ئۆجالان٢) دەناسرێت، تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە. لەمبارەیەوە کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا بۆئەوەی تورکیا یاساکان لە چوارچێوەی (مافی ئۆمێد) دەربکات، دەستی بە قۆناغی پێداچوونەوە کردبوو. نوسینگەی یاسایی سەدەش بەپێی بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کە جێبەجێ نەکرا، لە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ جارێکی دیکە سەردانی کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەوروپا کرد.
لە سەردانەکەدا، بۆ ئەوەی لە یاسای ناوخۆیدا رێوشوێنی تاکەکەسی بگیرێتەبەر، سەرانەکانیان بۆ ئاگادارکردنی عەبدوڵلا ئۆجالان هەبوو. لە سەردانەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە عەبدوڵلا ئۆجالان بێ ئەوەی (مافی ئۆمێد)ی هەبێت، لە زینداندایە و هەوڵە یاساییەکان بۆ دیاریکردنی (مافی ئۆمێد) و ئازادکردنی لە ماوەیەکی دوور و درێژدا رەتکرا.
لە سەردانەکەدا پێشنیازکرا کە بۆ چارەسەری کێشەی بناغەیی لە بڕێاری دادگادا راگەیەنراوە کە پێوستە گۆڕانکاری پێویستی یاسایی و پراکتیکی بەپەلە لەلایەن تورکیاوە بکرێت. هەروەها باسی ئەوەکراوە کە پلانی چالاکیەکان لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ – ٢٠٢١ لەلایەن تورکیاوە پێشکەشکراوە، بۆ هەڵگرتنی پێشێلکاریەکان رێوشوێنی پێویست نەنراوە و وتراوە کە ئەو بریارانەی کە باسی پێشێلکاریەکانی تورکیا دەکەن، راستیەکان پیشان نادەن. لە سەردانەکەدا دەگوترێت کە تورکیا لە بابەتی داواکاری جێبەجێکردنی بریاردا و پێشنیازەکانی کۆمیتەدا لە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا هەنگاوی بەرچاوی نەناوە.
تورکیا وڵامی سەردانەکانیدا کە نوسینگەی یاسایی ئەرسین بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئامادەی کردبوو و پێشەکەشی کۆمیتەی وەزیرانی کردبوو. تورکیا دانیبەوەدانا کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە (مافی ئۆمێد) بێبەشکراوە و وتی، " دەکرێت هەندێک کەس کە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە ئازاد بکرێن، بەڵام بۆ هەندێک تاوانی تایبەت دەکرێت بێبەشبکرێن."
تورکیا وڵامەکانی پێشووی خۆی دووبارە کرد و باسی پلانی چالاکیەکەی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کرد کە پێشکەشی کردبوو. لە وڵامەکەدا دەگوترێت، پلانی چالاکی ئەو بابەتانەی کە لەلایەن پارێزەرانەوە خراوەتەڕوو، بە فراوانی باسکراون.
دوای سەردانەکە، کۆمیتەکە، لە ٣ی کانوندا بڕیاری خۆی ئاشکرا کرد. کۆمیتەکە داوای دۆسیەی ئەو کەسانە کردبوو کە لە چوارچێوەی بریاری (ئۆجالان٢)دا سزای هەتاهەتاییان بەسەرداسەپێنراوە. کۆمیتەکە داوای لە تورکیا کردبوو کە لانیکەم تاوەکو ئەیلولی ٢٠٢٢ پێشکەوتنەکان لەم رووەوە رابگەیەنێت. لەگەڵ ئەوەی رۆژێک بۆ مانگی ئەیلول ماوە، دەوڵەتی تورک تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی لەبارەی ئەو کەسانەی کە سزای هەتاهەتایی قورسیان بەسەرداسەپێنراوە و (مافی ئۆمێد) نەناوە.
ف.ق