'دەوڵەتی تورک دەستکەوتەکانی کورد دەکاتە ئامانج'
ڤەرین سۆنمەز باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات و ئەوەی خستەڕوو کە کورد وەک گەلێکی خۆڕاگر و سیاسی دەتوانێت لە دژی ئەو سیاسەتانە بوەستێتەوە.
ڤەرین سۆنمەز باسی لەوەکرد کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لەناوببات و ئەوەی خستەڕوو کە کورد وەک گەلێکی خۆڕاگر و سیاسی دەتوانێت لە دژی ئەو سیاسەتانە بوەستێتەوە.
رۆژنامەوان –نوسەر بەرین سۆنمەز سەبارەت بە کۆنسێپتی هێرشی داگیرکەری و هەمەلایەنە بۆ سەر دەستکەوتە کولتوری و هەرێمییەکان و دژایەتیکردن بەرامبەر بە خۆبەڕێوەبەری کوردان لە عێراق، ئێران و سوریا و کاریگەریەکانی ئەوە لەسەر سیاسەتی کوردی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد.
بەرین سۆنمەز ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کورد لاواز و لەناو ببات و وتی: "کوردان لە تەمەنی ٧ تا ٧٠ ساڵییەوە بە هەموو شێوەیەک بە سیاسی کراون و بەرخۆدانێکی گەورە دەکرێت. بێگومان سیاسەتەکانی دەسەڵاتداران تێکدەشکێنن."
بەرین سۆنمەز سەرنجی بۆ هێرشە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاکێشا کە لەم دواییانەدا زیادی کردووە و وتی: "ئەو کەسانەی لە تورکیا بڕیاریان لەدەستە، نایەنەوێت کورد لە عێراق و ئێران و سوریا ئۆتۆنۆمی بەدەست بهێنێت و بەردەوام بەرامبەر ئەمە کاردانەوەیان نیشانداوە و نیشاندەدن. ئامانجیان ئەوەیە پەکەکە لە ناو خاکی عێراق کاریگەری و هاتووچووی لەدەست بدات. ئەمە ستراتیژی تورکیایە ڕێگە نادات قەوارەی فیدراڵی بوونی بەهێزتر بێت و سیاسەتی ئۆتۆنۆمی پەرە بسێنێت. ئامانجی ئەوەیە پەکەکە لەگەل و جەماوەرەکەی دوور بخاتەوە و لاوازی بکات، هەتا بتوانێت بە ئاسانی کورد لە تورکیا و سیاسەتی کوردی کۆنترۆڵ بکات."
هەروەها بەرین سۆنمەز سەرنجی بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی هونەر و کولتووری گەلی کورد ڕاکێشا و وتی: "دژایەتی لەسەر نووسینە کوردییەکان دەکات و بە ڕوونی کاردانەوەی نەتەوەپەرەستی نیشان دەدات. بە پاساوی دروشم و گۆرانی هێرشی سەر سەمای کوردی ئەنجام دەدات، ئەوانەی لە مەلەوانگەکاندا هێرش دەکەنە سەر ژنان و لە پارکەکان هێرش دەکەنە سەر منداڵان و هێرش دەکەنە سەر هونەری کوردی، هاوشێوەی کاردانەوەی سەلەفیەکانی (هودا-پار)وەهایە."
'لەوانەیە بزووتنەوەی سیاسی کورد بە دەستی دەوڵەت بنیات بنرێت'
هەروەها بەرین سۆنمەز باسی لە هێرشە داگیرکارییەکانی سەر باشوور کرد و ڕایگەیاند کە تورکیا نایەوێت خۆبەڕێوەبەری کورد لە عێراقی فیدراڵی بوونی هەبێت، وتی: "لەوانەیە دەوڵەتی تورک نەیهەوێ کورد متمانەی بە دروستبوونی فیدراڵی هەبێت. ڕێگریکردن لە باوەڕێکی لەو جۆرە لە سیاسەتی ناوخۆی تورکیادا بە ئاسانتر سەیر دەکرێت تاکوو شێوازی چارەسەری کێشەی کورد. بەتایبەت دەیەوێت بەم شێوەیە متمانەی نێوان سیاسەتی کوردی و سیاسەتمەدارانی کورد بشکێنرێت و بزووتنەوەی سیاسی کورد لەلایەن دەوڵەتەوە بنیات بنرێتەوە. ئەمە سیاسەتێکی سەرسوڕهێنەرە. لەم وڵاتەدا کورد لە تەمەنی ٧ بۆ ٧٠ ساڵیەوە زۆر بە سیاسی کراوە و خاوەن بەرخۆدانێکی گەورەیە."
'دەسەڵات دەیەوێت سزای دەنگدەرانی کورد بدات'
بەرین سۆنمەز وتی: "حکومەت دەیەوێت بەهۆی شکستهێنانی لە هەڵبژاردنەکان، سزای گەلی کورد و دەنگدەرانی بدات و تی، ڕەنگە بەم گوشارە کولتووریانە، بیانەوێ دەنگدەرانی کورد لەسەر ئیرادەی سیاسیان سزا بدەن."
'ئۆپۆزسیۆن لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر کوردان بێدەنگی هەڵبژاردووە'
بەرین سۆنمەز لەسەر بێدەنگییەکانی ئۆپۆزسیۆن ناڕەزایەتی نیشاندا و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە وەک لە بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی وان، وەڵامێکی هاوبەش لە دژی ئەو هێرشانە نیشان بدرێت.