دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر شنگاڵ

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوەندی شنگاڵ و هەرێمەکانی چل مێرا و عامودی بوردومانکرد.

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شنگاڵ بەردەوامە. هەرێـمی عامود و چل مێرا بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن بۆردومان کران، دواتر ناوەڕاستی شنگاڵیش بوردومانکرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی چل مێرا و عامودی ٤ جار و ناوەندی شنگال و چەند گردێک و گوندی سیبای شێخ خدر بە گشتی١١جار بوردومان کردووە.

جموجۆڵە ئاسمانیەکانی داگیرکەران بەسەر ئاسمانی ناوچەکە بەردەوامە.