دەوڵەتی تورک لە ئەدەنە ٣ کەسی زیندانیکرد

دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا ٨ کەسی لە ئەدەنە دەستگیرکردبوو و سزای زیندانیکردنی بەسەر ٣ کەسیاندا سەپاند.

پۆلیسەکانی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی سیاسیی گەلی کورددا لە ٣ی نیسان لە ئەدەنە ٨ کەسیان دەستگیرکردبوو. کەسە دەستگیرکراوکانیان لە دوای لێکۆڵینەوەى رەوانەى دادگا کرد.

داواکاری گشتیی دەوڵەتى تورک بە پاساوی "ئەدامبوون لە رێکخستن دا" و "پڕوپاگەندە بۆ رێکخستن" داوایکردبوو سزای زیندانیکردنیان بەسەر ئەو کەسە دەستگیرکراوانەدا بسەپێت و بۆ ئەوەش روانەى دادگای سزاکانی ئەدەنەی کردن.

 دادگای دەوڵەتی تورکیش لەسەر داوای داواکاری گشتیی دەوڵەتەکەیان سزای زیندانیکردنی بەسەر ٣ کەسیاندا سەپاند و ٥ کەسەکەى تریشی بە مەرج مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد.

ژ.ت