دەوڵەتی تورک لەبەر بەرکاهێنانی زمانی کوردی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر) دادەخات

دەوڵەتی تورک لە رێگەى داواکاری گشتییەوە سکاڵای لە دژی رێکخراوی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) کردووە. ئەو دەوڵەتە زانایانی ئایینی ئەندام لەو رێکخراویەدا بە بارمتە گرتووە و ئیستاش دەیەوێت ئەو رێکخراوە دابخات.

دەوڵەتی تورک لە رێگەى داواکاری گشتییەوە سکاڵای لە دژی رێکخراوی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) کردووە. ئەو دەوڵەتە زانایانی ئایینی ئەندام لەو رێکخراویەدا بە بارمتە گرتووە و ئیستاش دەیەوێت ئەو رێکخراوە دابخات.

لە ١٤هەمین دادگای سزا قورسەکان دا لە ئیستەنبول، ئەکرەم باران هاوسەرۆکی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) و ٩ ئەندام و بەڕێوەبەری زیندانیکراوی ئەو رێکخراوە دادگایی دەکرێن. دادگا پێشتر لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١دا بڕیاریدابوو، کە نووسراو بۆ لقی کاروباری یاسایی پارێزگای ئیستانبول بنرێت، کە ئایا لێکۆڵینەوەی ئیداری لەسەر کۆمەڵەى دیادەر هەیە یان نا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا (MA)، پشکنەری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٢دا وەڵامی دادگای  داوەتەوە و لە وەڵامەکەدا هاتووە، کارەکانی کۆمەڵەکە لە دژی خاڵی ٢ی پەیڕەوی کۆمەڵەکانە.

لەوباەریەوە داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ ڕایگەیاندووە، کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) لەدەرەوی ئامانجی ناو پەیڕەوی کۆمەڵەکان جوڵاوەتەوە. لەبەر ئەوەى دیادەر لە شیرین ئەڤلەرە، داواکاری گشتیی باقرکۆی لەو بارەیەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردبوو و بۆ داخستنی کۆمەڵەى دیادەر، دۆسیەکەى ناردووە بۆ دادگای یاسا و سزاکان لە باقرکۆیی ئیستەنبول.

داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک داوایکرد، دەبێت بەپێی خاڵی ٨٩ی یاسای بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر (تەمەک - TMK) کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) دابخرێت.

دەوڵەتی تورک و دام و دەزگاکانی و ناوەندە یاسایی و ئەمنییەکانی بە وتارە کوردییە ئایینییەکانی کۆمەڵەى زانایانی ئایینی (دیادەر / DÎAYDER) بێزاربوو بوون، چونکە ئەو زانا ئاینییانە بە زمانی کوردی خوتەبەیان دەدا، مولودیان دەخوێندەوە، پرسەنامە و پرسەکانیان بە زمانی کوردی دەگێڕا. لەبەر ئەوەش دەوڵەتی تورک ئەو زانا ئایینییانەی دەستگیر و زیندانیکردووە و دەیەوێت رێکخراوەکەشیان دابخات.

ژ.ت