دیفێند کوردستان: شەڕی کیمیایی لە دژی کوردستان رابگرن!
دەستپێشخەری دیفێند کوردستان لەبارەی هێرشە کیمییاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چاکی کرد.
دەستپێشخەری دیفێند کوردستان لەبارەی هێرشە کیمییاییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی چاکی کرد.
دەستپێشخەری دیفێند کوردستان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە بە چەکی کیمیایی بۆ سەر کوردستان ئەنجامیان دەدات، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە بێدەنگی ئۆ پی سی دەبڵیو لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هێز بە دەوڵەتی تورک دەبەخشێت.
راگەیەنراوەکە بەم جۆرەیە:
"تورکیا هەرگیز هێندەی ساڵی ٢٠٢٢ تاوانی شەڕی نەکردووە. بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و هێرشەکانی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، داگیرکەریی تورکیا لە کوردستان زۆر تاوانی شەڕی کردووە. سەرنجی رای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەسەر شەڕی ئوکرانیایە. بەڵام ناکرێت ئەمە بۆ شاردنەوەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بەکاربهێنرێت.
سەرباری بانگەشەی جدی سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن تورکیاوە، کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەو دامەزراوانەی بەرپرسیارن وەک رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو) تا ئێستا لێپرسینەوەیان لە تورکیا نەکردووە و بە شێوەیەکی جدی لەسەر بابەتەکە لێکۆڵینەوەیان نەکردووە.هەم بە هۆی هێرشەکانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە بەشێوەیەکی ئاشکرا یاسا نێونەتەوەییەکانی پێشێل کرد، هەمیش لەبەر هەوڵەکانی داگیرکاری لە باشوری کوردستان، خۆپیشاندانی شەرمەزاکردنی نێونەتەوەیی بەردەوام بەڕێوەدەچن.
کاردانەوەکانی کاربەدەستانی حکومەت یان نوێنەران رێکخراوە نێونەتەوەییەکان ئەوانەی تائێستا زیاتر لە کەمتەرخەمی و رێگری چالاکدان بەدیار دەکەوێت. ئۆ پی سی دەبڵیو راپۆرتەکان لە رۆژنامەوانان و لێکۆڵەران قەبوڵ ناکات. هەروەها هەموو داواکارییەکان لە تاقیگەکانی وڵاتانی جیاجیا بۆ پشکنینی نمونەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە گۆڕەپانی گەریلا لە باشوری کوردستان کە براونەتە ئەوروپا، رەتکراونەتەوە. ئەوە هێز بە دەوڵەتی تورک دەدات کە بە بێ سڵەمینەوە و ترس لە لێپرسینەوە، درێژە بە سیاسەتە تاوانکارییەکانی بدات. لە هەمان کاتدا زۆر حکومەتی جیهان هێرشەکانی تورکیا لە دژی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی وەک چالاکی خۆپاراستن و تێکۆشان لە دژی تیرۆر نیشان دەدەن.
بەو جۆرە دیارە کە بزوتنەوەی ئازادی کوردستان، بە پاڕادایمی رادیکاڵی خۆی بۆ دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن کە لەلایەن رێبەری بەدیلگیراوی خۆی عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێشخراوە، لەبەردەم بەرژەوەندییەکانی هێزە هەژمۆنخوازە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان بەربەست و ئاستەنگە. دروشمی 'ژن ژیان ئازادی' کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا سەرهەڵدانەکانی ئێران بڵاوبووەتەوە و ئێستا لە هەموو جیهان دەوترێتەوە، بووەتە دروشمی تێکۆشانی ئازادی ژنان. بۆ بێدەنگکردنی داوای ئازادی ژنان و گەلان ئەوان ئامادەن کە ئەو تاوانانەی شەڕی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بدەن.
ئێمە ئەو تاوانانە دەبینین! هەر بۆیە وەک کۆمەڵگا و هێزی دیموکراتیک، ئێمە بەپێی هێڵی داواکاری ژنان و گەلانی هەرێمەکە وەک بزوتنەوەی هاوبەشی گەردونی دەجوڵێینەوە و لە دژی تاوانەکانی شەڕ و هاوکاری حکومەتەکان بێدەنگ نابین. ئێمە ناتوانین بێدەنگ بین.
تاوانە شەڕە بەردەوامەکانی تورکیا، بەشێوەیەکی ئاشکرا دەریدەخات کە تورکیا بوێری لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی وەرگرتووە و وابیردەکاتەوە کە گڵۆپی سەوزیان بۆ داگیرساندووە و مۆڵەتیان پێداوە، هەربۆیە لە هەر شوێنێک بیەوێت دەتوانێت تاوانی شەڕ بکات. لێکەوتەی خراپی ئەو بێدەنگیە، بە واتای هاوکاریکردنە لە تاوانەکانی شەڕی تورکیا.
کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە بری ئەوەی خۆی رادەستی ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ بکات، دەبێت بانگەشەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە هەند وەربگرێت و پسپۆڕانی ئەو بوارە وردبوونەوەی تێدا بکەن و گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورک کە دەست لە تاوانەکانی شەڕ لە باشوری کوردستان و هەموو شوێنێک هەڵبگرێت.
لە ٣٠ی تشرینی دووەم تا ٣ی کانونی یەکەم لە رۆژی یادکردنەوەی هەموو قوربانیانی شەڕی کیمیایی کە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستنیشانی کردووە، ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە بە ئافرێنەری شێوازێکی یەکگرتووانە بجوڵێنەوە و چالاکی ئەنجام بدەن. بۆ نمونە: شانۆی شەقام، گردبوونەوە و پێرفۆرمانسی بەکۆمەڵ، چالاکی ستادیۆم، پێشەنگای ڤیدیۆیی و هتد.. چالاکی بکەن و ٣ی کانونی یەکەم لە ناوچەکانی خۆیان بەشداری لە چالاکیەکاندا بکەن.
ئێمەتاوانەکان دەبینین! وەرن بێدەنگی تاوانبار و هاوکاری بشکێنین.
بۆ هاوکاری حکومەتەکان لە ئاستی تاوانبارکردندا، دەبێت وەڵامی ئێمە یەکێتی و یەکگرتنی گەلان بێت!".
هـ . ب