عێراق پلانی ھەڵدانەوەی نزیکەی ٣٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵی راگەیاند
بەرپرسی دەزگای شەھیدانی عێراق، پلانی ھەڵدانەوەی نزیکەی ٣٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵی لە ٨٥ ناوچە راگەیاند.
بەرپرسی دەزگای شەھیدانی عێراق، پلانی ھەڵدانەوەی نزیکەی ٣٠٠ گۆڕی بە کۆمەڵی لە ٨٥ ناوچە راگەیاند.
عەبدول ئیلاهـ ئەلنائیلی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق، ئاشکرای کرد، کە شوێنی ٢٨٩ گۆڕی بە کۆمەڵیان لە تەواوی عێراقدا دیاریکردووە کە قوربانیانی دەستی رژێمی بەعس و تیرۆریستانی داعشیان تێدایە.
ئەو بەرپەرسەی دەزگای شەهیدانی عێراق ووتیشی: "ھەڵدانەوەی گۆڕەکان لە ٨٥ ناوچە خراوەتە پلانی ساڵانەی دەزگای شەھیدانەوە و ھەڵدانەوەیان کاتێکی زۆری دەوێت بەپێی رەوشی کەش و ھەوا و دەستەبەرکردنی پشتگیری لۆجستی".
سەرۆکی دەزگای شەھیدانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: "بەھۆی زۆری ژمارەی روفاتەکانی شەهیدان کە لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدان، ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان، کاتێکی زۆری پێویست دەبێت ".