دژی هاوسەرۆکی هەدەپە ئەشکەنجەی پشکنین بە رووتی ئەنجامدرا

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئیزمیر بەرنا چەلیک کە پێشتر لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستبەسەرکرابوو و دواتر زیندانی کرابوو، ڕایگەیاند کاتی چوونە ناو زیندانەوە تووشی سزای پشکنین بە رووتی بووە.

بەرنا چەلیک، هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئەزمیر، لە ٦ی تشرینی یەکەم لە هەڵکوتانە سەر ماڵان لە ئیزمیر دەستبەسەر و لە ٩ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی "ئەندامێتی لە ڕێکخستن" بڕیاردرا بە زیندانی کردنی.  بەرنا چەلیک ڕۆژی ١١ی تشرینی یەکەم گواسترایەوە بۆ زیندانی ژنانی شاکران، ڕۆژی چوارشەممە توانی چاوی بە پارێزەرەکانی، فاتمە دەمیرەر و سیدال بایراک چاویان بکەوێت.  بەرنا چەلیک باسی پێشێلکردنی مافەکانی بۆ پارێزەرەکانی کردووە و ڕایگەیاندووە، کاتێک چووەتە ناو زیندانەوە بە رووتی پشکنینی بۆکراوە و کاتێک کاردانەوەی هەبووە سووکایەتی ڕەگەزی پێکراوە.  بەرنا چەلیک ڕایگەیاندووە کە نانی بەیانیان پێنەداوە و وتی کە پۆلیسی (TEM) بە شیوەیەکی نەشیاو بەدەستبەندەوە بردوویانە بۆ زیندان.

سیدال بایراک، پارێزەری بەرنا چەلیک هەروەها دەڵێت، " بە شێوەیەکی ئاسایی کاری پۆلیس تەنیا ئەوەیە زیندانییەکان دەگوازنەوە بۆ  زیندان و لەوێ کاریان نامێنێت، بەڵام بۆ بەرنا چەلیک چوونە ژوورەوەیان بۆ ناو زیندان دۆخێکی تایبەتە و یاسایی نەبووە، قسەکردن لە گەڵ پاسەوانەکان، لەسەر پێنەدانی نانی بەیانی و پێنەدانی پێداویستییەکانی ئەنجامی ئەم چاوپیکەوتنە بوو. چ لەسەر پشکنین بە ڕووتی و چ دژی ئەم دۆخە نایاساییە، سەردانی دادگا دەکەین و سکاڵا تۆمار دەکەین."