دۆزی چاپەمەنی کەجەکە دواخرا

"دۆزی چاپەمەنی کەجەکە" کە دەسەڵاتی دادوەری تورک دژی میدیای کورد دەستی پێ کردووە، بۆ ٣٠ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخرا.

"دۆزی چاپەمەنی کەجەکە" کە ٤٦ کارمەندی میدیا و ڕۆژنامەوانی تێدا دادگایی دەکرێت، بۆ ٣٠ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخرا.

٢٩هەمین دانیشتنی دۆزەکە لە دادگای سزای قورسی ٣ هەمی ئیستەنبوڵ بەڕێوەچوو.

پارێزەری ئەو کەسانەی دادگایی دەکرێن، بەشداری دانیشتنەکە بوون.

دادگا دانیشتنەکەی بۆ ٣٠ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخست.