فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە لە ئیستەنبول هێرشیان کردە سەر خەڵک

فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە لە گەڕەکەکانی بۆستانچی و سوادیە لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبوڵ لە باخچەی قوتابخانەی بنکەی دەنگداندا هێرشیان کردە سەر خەڵک و دەستیان کرد بە کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانە.

ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبول لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: "کۆمەڵێک فاشیست لە باخچەی قوتابخانەکانی ناوچەی بۆستانچی و سوادییەی ئیستەنبول دەستیان بە کاری تێکدەری و ئاژاوەگێڕی کردووە، بەڵام ئێمە بە وریاییەوە بەرگری لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەین."

سەرەڕای ئەوەش، لە قوتابخانەی ئامادەیی موجەلا سەلجان ئۆغڵو لە گەڕەکی بۆستانچی، گەل دەیانەوێت خۆیان ڕاستەوخۆی سندوقەکانی دەنگدان چاودێری بکەن و بیانپارێزن، بەڵام ئاکەپە هێرشی کردە سەریان.

ژ.ت