فەدا: ئێمە شەو و ڕۆژ کار دەکەین و لە ۲۸ی ئایاردا سەردەکەوین

فەدا ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ٢٨ ی ئایاردا دووبارە دەکرێتەوە، پێویستە ئێمە هاندەر و پشتیوان بین و خۆمان بە دروشمی سەرکەوتن ئامادە بکەین. پێویستە شەو و ڕۆژ کار بۆ سەرکەوتن بکەین.

فیدراسیۆنی دیموکراتیکی عەلەوییەکانی ئەوروپا (فەدا) ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار بڵاوکرەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دیکتاتۆری تاکە کەس پشتی بە هەموو جۆرە شێواز و ئامرازەکانی سەرکوتکردن و زۆرداریی دەوڵەت بەستووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلەکەمان بە ڕێژەی زیاتر لە سەدا ٥٠ لە دژی ئەردۆغان ڕاوەستاونەوە. پێویستە ئێمە خۆمان هاندەر و پشتیوان بین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار، کە لە ٢٨ ی ئایاردا دووبارە دەبێتەوە و بەو دروشمە سەربکەوین."

'ئەگەر هێزی ڕێکخستن بەکاربهێنرێت، ئێمە سەردەکەوین'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "زیاتر لە هەشت ملیۆن کەس لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاردا دەنگیان نەداو، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ پوچەڵکراوەتەوە، ملیۆنان دەنگ دزراون، بۆیە دەبێت ئەو نیگەرانییە تێپەڕێنین، کە بەهۆی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایارەوە دروستبووە.

ئێمە دەستەوەستان نین. ئێمە لەو لایەنەی بەرەنگاری و بەرخودانی مێژووین، کە دەزانین چۆن خۆمان سەرلەنوێ بئافرێنینەوە. ئێمەی کورد و عەلەوی، کە نوێنەری ئەو هێڵەین، ئەگەر هێزی ڕێکخستنی خۆمان بخەینە کار سەرکەوتوو دەبین. بەبێ ئەوەی ورە و موراڵی خۆمان بڕوخێنین، دەبێت لەو شوێنەوە، کە ماوە دەستپێبکەینەوە"

فەدا داوایکرد، لە هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایاردا دەنگ بە کەمال کلیچدار ئۆغڵو بدرێت.

ژ.ت