فرات: گۆشەگیری بەردەوامی رق و نەفرەتی مێژوویی دەوڵەتی تورکە لە کوردە
سەرۆکی پێشووی شارەوانی خنوس و یەک لە نەوەکانی شێخ سەعیدی پیران، حەسەن بەسری فرات رایگەیاند، گۆشەگیری بەردەوامی نەفرەت و رقی مێژوویی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە رێبەرانی کوردە.
سەرۆکی پێشووی شارەوانی خنوس و یەک لە نەوەکانی شێخ سەعیدی پیران، حەسەن بەسری فرات رایگەیاند، گۆشەگیری بەردەوامی نەفرەت و رقی مێژوویی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە رێبەرانی کوردە.
سیاسەتمەداری کورد لە تاراوگە حەسەن بەسری فرات باسی لەوەکرد کە تێکشکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستی بە بەهێزکردنی چالاکی هەیە و وتی، "بە بێ ئازادی رێبەر ئاپۆ پرسی کورد چارەسەرناکرێت".
حەسەن بەسری ئاماژەی بەوەشکرد کە سیاسەتی گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتی و نەفرەت و رقی مێژوویی دەوڵەتی تورکە بەرامبەر رێبەرانی کورد.
فرات وتی، "ئێمە وەک گەل گرنگی بە دۆخی رێبەر ئاپۆ دەدەین، لەبەر ئەوەی ئێمە گرنگی پێدەدەین دەوڵەت ئەم سیستمە جێبەجێ دەکات. ماوەی سێ ساڵە زانیاری لە رێبەر ئاپۆ بەردەست نییە، نازانین زیندووە یان نا. دەوڵەتێکی بێ باک و بێ یاسا کە یاساکانی خۆیشی پێشێل دەکات. نە بنەماڵە و نە پارێزەرانی ناتوانن مافە یاساییەکانی خۆیان بەکاربهێنن".
حەسەن بەسری فورات جەختیشی کردەوە کە دەبێت گەلی کورد زیاتر گرنگی بە دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بدەن و وتی، "دەوڵەتی تورک پرسی کورد وەک مێژوو لە کەسایەتی رێبەرانی کورددا کۆتاییپێهانەوە و خنکاندوویەتی. هەم رێبەرانی کوردی لەناوبردووە و هەمیش پرسی کوردی بەو جۆرە سەرکوت کردووە. تەنیا رێبەرانی ئێمەیان نەکوشتووە، هێما، ناو و گۆڕەکانی ئەوانیشیان لەناوبردووە یاخود لەبیرخەڵکیان بردووەتەوە. ئەمە مێژووی ئەوانە. دەبێت ئێمەی کورد لەسەر ئەو مێژووە زۆر وریابین."
فرات لە کۆتاییدا باسی لەوەکرد، کە بە بێ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پرسی کورد چارەسەر نابێت و دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی زیاتر گەلی کورد سەرکوت بکات گۆشەگیری توندتر دەکات. "ئێمەی کورد نابێت ئەوە قەبوڵ بکەین، لە دژی ئەوە دەبێت بە شێوەی بەهێزتر تێبکۆسین، لەبەر ئەوەی دەیانەوێت کورد لەناوببەن. تاکەهێز کە لە دژی لەناوبردنی گەلی کورد خۆڕاگری دەکات و ئەو گیانبازییە پەیڕەو دەکات بزوتنەوەی ئازادیی کوردە. دەوڵەتی تورکیش ئەوە دەزانێت و بە گوێرەی ئەوە مامەڵە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ دەکات و دەبێت لە دژی ئەوە تێکۆشانێکی گەورەتر بکرێت. بەڵێ گەلەکەمان خۆڕاگری دەکات، تێکۆشان دەکات بەڵام دەبێت لەپێناو ئازادی رێبەر ئاپۆ هەڵمەتی مەدەنی و سیاسی باشتر پێش بخرێن. تا رێبەر ئاپۆ ئازاد دەکرێت، دەبێت هەڵوێستێکی بەو جۆرە بگرینەبەر".
هـ. ب