فەرمانی ٧٤ەمین لە سویسرا شەرمەزارکرا

قڕکردنی شەنگال لە دەیەمین ساڵیادیدا لە شاری زوریخی سویسرا بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.

چالاکوانان لە گۆڕەپانی هێڤێتیاپلاتز کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دروشم بەرەو سەنتەری شاری زوریخ رۆیشتن.

نوێنەرانی ئەنجومەنەکانی کانتۆنەکانی سەر بە کۆنسەی دیموکراتیکی کوردانی سویسرا، پەیەدە، فەدا، پێکهاتەکانی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە)، فیدراسیۆنی گەلانی دیموکراتیکی سویسرا و کوردستانیانی هەرچوار بەشی کوردستان بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کرد.

بەر لە دەستپێکردنی رێپێوانەکە بە خولەکێک بێدەنگی رێز لە قوربانیانی کۆمەڵکوژی شەنگال گیرا. وتەبێژی یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-سە) سەلما سورەر وتەیەکی پێشکەش کرد و وێڕای یادکردنەوەی قوربانیان هەروەها باسی لەوەکرد کە دەبێت تێکۆشان لە دژی مێسکی تاریک فراوانتر بکرێت.  

دوای وتارەکان گەل بە وتنەوەی دروشم تا ناوەڕاستی شار رێپێوانیان کرد و پەیوەست بە جینۆسایدی شەنگال بە هەزاران بڵاوکراوەیان دابەشکرد.

جەماوەر دواتر جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ هێڤێتیاپلاتز و بە وتنەوەی دروشمی 'بژی بەرخودانی شەنگال' کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنا.