فیداییەکان لە پاریس یادکرانەوە
لە کەسێتی ئەندامانی تابووری نەمران ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ چالاکی فیداییان ئەنجامدا، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
لە کەسێتی ئەندامانی تابووری نەمران ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ چالاکی فیداییان ئەنجامدا، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
لە کەسێتی گەریلاکانی هەپەگە ڕۆژهات زیلان (ئۆزکان شاهین) و ئەرداڵ شاهین (حەسەن ئۆگوز) کە ساڵی ڕابردوو لە ئەنقەرە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکی فیداییان ئەنجامدا و شەهیدبوون، شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم یادکرانەوە.
چالاکییەکە لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و کۆمەڵەی بنەماڵەی شەهیدان ئەنجامدرا.
لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهیدان، جەلیل ئاکدۆغان گوتی: "دڵسۆزی و بوێریی شەهیدان ڕێگەمان ڕووناک دەکاتەوە، بە ڕۆحی فیداکارانەی شەهیدان شەڕ دەکەین و دەگەینە ڕووناکی".
لە یادەکەدا درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" بەرزکرایەوە.