گەنجان بۆ بەشداری لە رێپێوانی کۆڵن بانگەوازیان کرد: گۆشەگیری تێکدەشکێنین

ئەندامانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) بۆ بەشداری لە رێپێوانی گەورەی ١٦ی تشرینی دووەم لە کۆڵن بانگەوازیان راگەیاند.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بە دەیان هەزار کەس لە هەر چوار لایە ئەوروپاوە لە کۆڵن رێپێوانێک سازدەکەن. بۆ بەشداری لە رێپێوانەکە بانگەواز راگەیەندرا.

ئەندامی تەجەشە ئیلهامی زاپ رایگەیاند، "١٦ی تشرینی دووەم لە پێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا بە رێپێوانمان کۆڵن دەهەژێنن، وەڵامی دوژمن دەدەینەوەو گۆشەگیری تێکدەشکێنین".

ئەندامی تەکۆژن مەلەک گونەشیش وتی، "١٦ی تشرینی دووەم وەک گەنجانی شۆڕشگێڕ، کوردستانی و ئینترناسیۆناڵیست لە کۆڵن کۆدەبینەوە. شەقامەکانی کۆڵن بە ئاگری ئازادی دەتەنین و گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ دەشکێنین".

ئەندامی تەجەشە محەمەد ئامانۆسیش باسی لەوەکرد کە دەبێت هەمووان لە ١٦ی تشرینی دووەمدا لە کۆڵن بن. عەزیز پاکسۆیش باسی لەوەکرد کە ١٦ی تشرینی دووەم وەک گەنجانی کوردستان لەپێناو ئازادیی رێبەر ئاپۆدا بەشداری لە رێپێوان دەکەن.

گەنجان باسیان لەوەکرد کە ئامادەکارییەکانی رێپێوانەکە تا ١٦ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبن.