دایە هێڤی: بەنداوی تشرین شکۆمانە
هێڤی ئیبراهیم حەسەن کە لە ساڵی ١٩٩٠دا تێکۆشانی ئازادی کوردی ناسی، بۆ پاراستنی ماڵ، گەڕەک و شەقامەکانی تێدەکۆشێت و گوتی: "بەنداوی تشرین شکۆمەندییمانە. شکۆی خۆمان دەپارێزین".
هێڤی ئیبراهیم حەسەن کە لە ساڵی ١٩٩٠دا تێکۆشانی ئازادی کوردی ناسی، بۆ پاراستنی ماڵ، گەڕەک و شەقامەکانی تێدەکۆشێت و گوتی: "بەنداوی تشرین شکۆمەندییمانە. شکۆی خۆمان دەپارێزین".
هاتنی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوا لە ساڵی ١٩٧٩دا پێشکەوت، ئەمەش بۆ گەلی کورد ڕوونایەکی هیوای نوێی دروست کرد. ئەو دۆخە بووە هاندەری چەندین کەس بۆ تێکۆشانی ئازادی. هێڤی ئیبراهیم حەسەنی (٥٦) ساڵ یەکێک لەوانەیە. هێڤی ئیبراهیم کە لە قامیشلۆ لە دایکبووە و گەورە بووە، لە ساڵی ١٩٩٠دا تێکۆشانی ئازادی کورد دەناسێت و بەشداری تێکۆشانی ڕێکخستنی گەل دەبێت. بۆ بڵاوکردنەوەی فکری رێبەر ئاپۆ دەرگا بە دەرگا دەگەڕا.
هێڤی باسی ئەو ڕۆژانەی کرد و گوتی: "زیندانی کراین، بەڵام بەردەوام بووین لە تێکۆشانمان و پاشگەز نەبوویەنەوە. سەرەڕای زوڵم و فشارەکانی ڕژێمی سووریا جەختمان لە پاراستنی بوونی خۆمان دەکردەوە. متمانەمان هەبوو کە فکری ڕێبەر ئاپۆ گەلەکەمان ڕووناک بکاتەوە".
بەڵێن دەدات بە برا شەهیدەکەی
براکەی ڕەشید ئیبراهیم حەسەن لە پرسەی خاڵییدا خورشید سولێمان (شاهین) کە لە ١٩٩٠دا شەهید بوو، بەڵێنی بەشداربوونی تێکۆشانی ئازادی کوردی دا. ئەو دڵسۆزیی و بڕیاردانەی بنەماڵە تێکۆشان بەهێزتر دەکات. لە پاش ئەوەی کە ڕەشید ئیبراهیم لە ١٩٩٦ شەهید دەبێت کاریگەری قوڵ لەسەر هێڤی دروست دەکات و بڕیاری خۆی لە تێکۆشانی ئازادی فراوانتر دەکات و گوتی: "با چاوەکانت لە دواوە نەمێنن، دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو هەڤاڵان، ئێمەش بە شوێن تێکۆشانی ئێوە دەڕۆین".
لە دژی ڕژێمی بەعس تێدەکۆشا
کاتێک ئیدارەی بەعس بە تایبەتی سیاسەتی حساب نەکردن و لاوازکردنی ناسنامەی کوردی بەرێوەدەبرد، لە لایەنی ئابووریەوە گەلی کوردی گەمارۆ دەدات. هێڤی ئیبراهیم لەبەر کێشەی ئابووری ناچار کۆچی شام دەکات و ٩ ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە.
هێڤی ئیبراهیم کاتێک لە شام بوو ئەرک بەرپرسیارێتی وڵاتپارێزی خۆی جێبەجێ دەکات و لە تێکۆشانە جەماوەرییە جۆراوجۆرەکاندا بەشدار دەبێت بۆ پاراستنی مافی کوردان. هەڵوێستی هێڤی ئیبراهیم لەو سەردەمەدا بۆ کوردان لە شام دەبێت بە نمونە.
گەڕایەوە زێدی خۆی
دەستپێکردنی شۆرشی ڕۆژئاوا بۆ هێڤی دەبێت بە خاڵی وەچەرخان. ئەم پڕۆسە بۆ خۆبەرێوەبردنی گەلی کورد و لێگەڕینی ئازادی هەلێکی مەزنی پێشکەش کرد. هێڤی کوڕەکەی ٤ ساڵ بە ناچاری سەربازی بۆ ڕژێمی سووریا کرد، لەم خزمەتە ناچارییە ڕزگاری دەکات و بەرەو شاری قامیشلۆ دەڕوات.
دەڵێت: "کاتێک بیستم شۆڕش دروستبووە، سەرەتا ئامادەکاریم بۆ گەڕانەوە بۆ قامیشلۆ کرد. ڕژێمی بەعس کوڕەکەمی بە زۆربردبوو بۆ سەربازی، ٤ ساڵ سەربازی کردبوو. دەبوو بە شێوەیەک لەم زوڵمە ڕزگاری بکەم و بیگەڕێنمەوە بۆ قامیشلۆ. خەونی چەندین ساڵەم بە دیهاتبوو و کە دەگەڕێمەوە قامیشلۆ، شوێنی لەدایک بوونم و گەورە بوونم".
شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە نێو گەل بڵاو دەکاتەوە
لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین دامەزراوە و ڕێکخراو دامەزرێنرا. لەو پرۆسەیەدا هێڤی ئیبراهیم ڕۆلێکی چالاکی لە دامەزراندن و چالاکبوونی ئەو ڕێکخراوانە هەبوو . لەو تێکۆشانانەدا بوو بە یەکێک لە بەردی بناغەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوا. هێڤی ئیبراهیم کە بەشداری لە پشتیووانی کۆمەڵگە و تێگەیشتن لە پاراستنی جەوهەری کرد کە بناغەی شۆڕشی ڕۆژئاوایە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا جێگرتنی لە نێو هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگە (هەپەجە) خزمەتی شۆڕش دەکات.
بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای سەرکەوتن لە تشرین
هێڤی ئیبراهیم حەسەن کە بنەماڵەکەی ١٦ شەهید داوە، یەکێک لەو دایکانەیە کە لە ١٧ی کانوونی دووەم بەشداری بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بووە و گوتی: "ئەمڕۆ ڕۆژی دانیشتن نییە لە ماڵەوە. گەلەکەمان لە مردن ناترسێت. مردن دەهێنێتە پێش چاوی، بەڵام داگیرکردنی تیشرین نابینێت. لە خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ ئەزموون دەکرێت. پێکەوە سەردەکەوتن بە دەست دەهێنین".
هێڤی ئیبراهیم ئاماژەی بە یەکێتی گەلان کرد و گوتی: "بە کورد، ئەرمەن، عەرەب، سریانی و تەواوی گەلانی دیکە دەچین بۆ پاراستنی بەنداوەکەمان. بەنداوی تشرین هی ئێمەیە. رێگە بە داگیرکردنی بەنداوی تشرین نادەین. تشرین شکۆمانە، خاوەندارێتی لە شکۆمەندی خۆمان دەکەین".