گەنجان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە دویسبۆرگ ڕێپێوانیان کرد
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نزیکەی ٢٤٠ گەنجی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست لە دویسبۆرگ ڕێپێوانیان کرد.
بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، نزیکەی ٢٤٠ گەنجی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیست لە دویسبۆرگ ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بەشداری نزیکەی ٢٤٠ گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست و کوردستانی بە ناوی "گەشتی ئازادی" دەستی پێ کرد، بەردەوامە.
لە سێیەمین ڕۆژی گەشتەکەیان، ژنانی گەنج لە (Oberhausen HBF) گردبوونەوە، بۆ تیشک خستنە سەر هەڵمەتی "ژن، ژیان، ئازاد، سەربخە ئازادی"، بە سەرپۆشی وەنەوشەیی پانکارتی هەڵمەتەکەیان بەرزکردەوە.
بە پانکارت و ئاڵا و تیشێرتەوە لە وێستگەی ناوەندی (Oberhaûsen) تا ناوەندی دویسبۆرگ، نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر ڕێپێوان کرا.
ئێوارە بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج لە ناوەندی چاندی کورد لە شاری دوسیلدۆرف سیمینارێک بەڕێوەدەچێت. له سیمینارەکەدا گفتوگۆ لەسەر سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دژی ژنان و خۆپاراستن دەکرێت.
سبەی گەنجان لە وێستگەی شەمەندەفەری (Neûssê) لە "گەشتی ئازادی" بەردەوام دەبن. سبەی گەنجەکان کۆدەبنەوە و بەرەو دوسێلدۆرف ڕێپێوان دەکەن.
لە ڕۆژی پێنج شەممە و کۆتا ڕۆژی چالاکییەکەدا.، ڕێپێوانێک لە کۆڵنەوە بۆ ناوەندی مولهایم بەڕێوەدەچێت.