گەنجان لە فڕۆکەخانە چالاکییان ئەنجامدا

گەنجان بە چالاکییەکی ناڕەزایەتیی مەدەنی لە فڕۆکەخانەى ماریگنان، سەرنجەکانیان راکێشایە سەر تاوانەکانی جەنگی دەوڵەتى تورک.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە شاری ماریگنانی فەرەنسا، چالاکییەکی نافەرمانیی مەدەنییان ئەنجامدا و سەرنجیان خستە سەر ئەو تاوانەی جەنگی دەوڵەتی تورک، کە بە چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی هەپەگە ئەنجامی دەدات.

گەنجان لە ئێوارەدا لە بەردەم فڕۆکەخانەی ئەیرۆپۆرت مارسیلیا پرۆڤانس کۆبوونەوە و بە وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە، یەپەگە و یەپەژە چوونە ناو فڕۆکەخانەکەوە.

گەنجان نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوون لە چالاکییەکەیان و دروشمەکانی "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت" و "بمرێ ڕژێمی فاشیستیی تورک"یان دەوتەوە.

ژ.ت