گەنجان لە پاریس داوای ئازادیی ئۆجالانیان کرد

ئەندامانی 'تەجەشە' لە ناوچەى ڤیلیر لیبیلی پاریس بە رێکخستنی چالاکییەک داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە

ئەندامانی 'تەجەشە' لە ناوچەى ڤیلیر لیبیلی پاریس بە رێکخستنی چالاکییەک داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان-یان کرد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلاکانی هەپەگە ئیدانە کرد.

بە پێشەنگایەتیی چالاکوانانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) ، لە ناوچەى ڤیلیرس لیبیلی پاریسی پایتەختی فەرەنسا چالاکییەکی ئەنجامدرا.

گەنجان بۆ داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ١٥ خولەک رێگایان داخست. هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریشیان بە چەکی کیمیایی بۆ سەر گەریلا ئیدانە کرد.

گەنجان رایانگەیاند، تا ئازادیی ئۆجالان لە گۆڕەپانەکاندا دەبن و راگەیاندراویشیان بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەیاندا بڵاوکردەوە.

ژ.ت