گەنجان لە پاریس دەستیان بە ڕێپێوانێکی ٣ رۆژە کرد
تەجەشە و تێکۆژن بە دروشمی "ئێمە هەموومان شەڕڤانی ئازادین، وەرن جەنگی ئازادییە" ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژەیان لە پاریس دەستپێکرد.

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژەیان لە پاریس بە دروشمی "ئێمە هەموومان شەڕڤانی ئازادین، وەرن جەنگی ئازادییە" دەستپێکرد. ڕێپێوانەکە لە ١٣ی کانوونی یەکەم تا ١٥ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.
بزووتنەوەکانی گەنجان بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەک لە شاری درانسیی پاریس دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد و داوای بەشداربوونیان لە گەنجان کرد. ئەو گەنجەی لە کاتژمێرەکانی بەرە بەیانەوە لە درانسی کۆبووبوونەوە، بۆ شەهیدانی ئازادیی کوردستان مەراسیمی رێزگرتنیان ئەنجامدا و دوای ئەوە دەستیان بە رێپێوانەکەیان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵا و وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەکەکە و وێنەی شەهیدان بەرزکرانەوە. گەنجان لە شەقامەکانی درانسی دروشمەکانی "گەنجان فیدایی ڕێبەر ئاپۆن" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی و تورکی دەوتەوە.
ڕێپێوانی گەنجان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەردەوامە.
ڕێپێوانەکە تا ستالینگراد بەردەوام دەبێت.
ژ.ت