گەنجان لە شەوادا لە لاهای و مارسیلیا چالاکییان ئەنجام دا
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە شەودا لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا و مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان ئەنجام دا.
ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە / TCŞ) بەبۆنەی ١ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی کۆبانێ لە شەودا لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا و مارسیلیای فەرەنسا چالاکییان ئەنجام دا.
چالاکوانانی تەجەشە لە شاری دێنهاگ (لاهای) هۆڵەندا لە چوارچێوەی هەڵمەتی " وەرن جەنگی ئازادییە" دروشمیان بەسەر دیوارەکانەوە بۆ پیرۆزکردنی ١ی نۆڤەمبەر رۆژی جیهانی کۆبانێ هەڵواسی.
وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە، گەنجان داوایان لە گەنجانی کوردستان کرد، کە بە بەردەوامی هەڵوێست بنوێنین و چالاکی ئەنجام بدەن.
هەروەها گەنجانی تەجەشە و ئینتەرناسیۆنالیستەکانیش لە شاری مارسیلیای فەرەنسا پۆستەریان بە دیواری دام و دەزگا و رێکخراوەکان و بیناکاندا هەڵواسی.
چالاکییەکە لەلایەن دە گەنجەوە ڕێکخرابوو و بۆماوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو.
ژ.ت