گەنجان لە ئیستەنبول لە دژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا

ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئیستەنبول بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانێکیان رێکخست.

ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە ئیستەنبول بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا و لە رێپێوانەکەدا سەرنجیان خستەسەر بەرخودانی مانگرتن لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیادا، کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری بەڕێوەدەچێت.

ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجان و بەڕێوەبەرانی هەدەپە لە شیشلی بەشداری رێپێوانەکەى ئۆک مەیدان بوون. گەنجان دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندان، با گۆشەگیری کۆتایی پێ بێت و زیندانیان ئازاد بکرێن" دەوتەوە.

 گەنجان هاوکات راگەیاندراویان بەسەر هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەیاندا بڵاودەکردەوە، کە تیایدا سەرنج خرابووە سەر پێشێلکاریی مافەکان لە ناو زیندانەکاندا.

گەنجان کاتێک لە شەقامی ئۆک مەیدان رێپێوانیان ئەنجام دەدا لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە چەپک پشتیوانیان لێکرا.

ژ.ت