گەنجانی چەپی سەوز لە ئەدەنە شەویان ڕووناک کردەوە
گەنجان لەبەردەم بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنانی پارتی چەپی سەوز ئاهەنگێکیان گێڕا، شەویان بە مەشخەڵ و یاری ئاگرین و فیشەکی ئاسمانی ڕووناک کردەوە.
گەنجان لەبەردەم بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنانی پارتی چەپی سەوز ئاهەنگێکیان گێڕا، شەویان بە مەشخەڵ و یاری ئاگرین و فیشەکی ئاسمانی ڕووناک کردەوە.
گەنجانی ئەدەنە لەبەردەم بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنانی پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی ئۆڤا لە ناوچەی ناوەندی سەیحان ئاهەنگیان گێڕا. پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە تولای هاتیمۆگولاری، ڕۆژبین چەلیک، فەرهاد کاباش و شوکران ئەفەتۆرک و سەدان گەنج ئامادەی ئاهەنگەکە بوون. لە میانەی ئاهەنگەکەدا جەماوەری گەل بە دەم ئاوازی هونەرمەندانی ناوچەکەوە هەڵپەڕکێ و گۆڤەندیان گێڕا و چەندین جار دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'ژیان بەبێ سەرۆک نابێت' و 'ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین'یان وتەوە. گەنجان مەشخەڵیان داگیرساند و شەویان بە یاری ئاگرین و فیشەکی ئاسمانی ڕووناک کردەوە.
پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە تولای هاتیمۆگولاری ڕایگەیاند، گەنجان داینامیکی ئەم کۆمەڵگایەن و کێشەکان چارەسەر دەکەن. وتیشی: "ئێوە دەنگی ئازادی، یاخیبوون و هاواری ڕاپەڕینن".
ڕۆژبین چەلیک پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئەدەنە وتی، پێکەوە کێشەکان چارەسەر دەکەن.
پۆلیس لە ئاژاوەگێڕی دا دوا نەکەوت
لەو کاتەدا، کە پاڵێوراوەکان لەگەڵ گەنجان هەڵپەڕکێیان کرد و گۆڤەندیان دەگێڕا، پۆلیس بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشەوە ڕۆیشتن بۆ گۆڕەپانەکە و خۆیان کرد بە ناو جەماوەری خەڵکدا و هەوڵی کاری ئاژاوەگێڕی و تێکدەرانەیان دا و دەستیان بە تەقەکردن بە ئاسماندا کرد. بەڵام بەهۆی بەرخودانی گەنجانەوە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان ناچاربوون لە ناوچەکە بکشێنەوە، بەڵام دوای ماوەیەک گەڕانەوە و بە بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر خەڵکەکە و گەنجانیش بە بەرد وەلامی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیان دایەوە.
دوای ڕووداوەکە، ئاهەنگەکە کۆتایی پێهات و پۆلیس خۆی پێ ڕانەگیرا و دەستی کرد بە کۆکردنەوەی ئاڵاکانی پارتی چەپی سەوز لەبەردەم بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردن.
ژ.ت