گەنجانی کورد بۆ ڕێبەری گەلی کورد لە ئەسینا ڕێپێوانێکی درێژیان ئەنجامدا

ڕێکخراوەکانی گەنجانی کورد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ئەسینا بە درووشمی "جەنگی ئازادی سەربخەن" ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژەیان دەست پێ کرد.

تەڤگەری گەنجان شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بە دروشمی "جەنگی ئازادی سەربخەن" لە ئەسینا ڕێپێوانێکی دوو ڕۆژەیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستپێکرد و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

ئەو گەنجانەی لە گۆڕەپانی ماراسۆن کۆبوونەوە، لە کەسێتی ئەو شەهیدانەی لە ئەنقەرە چالاکی فیداکاریان ئەنجامدا، بە خولەکێک وەستان هەموو شەهیدانی کوردستانیان بیرهێنایەوە.

گەنجان داوایان لە هەموو گەنجانی ئەوروپا کرد لە بەرامبەر ٢٥ ساڵ دیلێتی لەپێناو ئازادی سەفەربەر بن.

گەنجان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد، هەروەها ڕایانگەیاند کە لە هەر شوێنێک پارادایمی نەتەوەی دیموکراتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەبێت، دەیپارێزن.