گەنجانی میونیخ ئێشکگریی ئازادییان گرتەئەستۆ

گەنجان لە هەفتەی ٦٤٠ هەمین ئێشکگریی ئازادییان لە ستراسبۆرگ گرتەئەستۆ، بانگەوازیان لە گەنجان و گەلی کورد کرد: "لە هەموو جێیەک خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەن. هەتا ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، دەست لە خەباتمان هەڵناگرین".

چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی" کە لە ٢٥ ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ـەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەڵگرتنی گۆشەگیری ئەنجام دەدرێت، لە هەفتەی ٦٤٠ هەمیندا بەردەوامە.

ئێشکگرییەکە هەفتانە لەلایەن کۆمەڵێک وڵاتپارێزی ناوچە جیاوازەکانەوە بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا وڵاتپارێزانی شاری میونیخی ئەڵمانیا چالاکییەکەیان درێژە پێ دا.

گرووپێک لە گەنجان بە ناوەکانی عەبدولرەحمان دەمیر و سینان ئەرگەن و نورەدین ئینجی و حەسەن ئەرگەن لە گرووپەکەدا بوون.

عەبدولرەحمان دەمیر ڕایگەیاند لەسەر ناوی مەجلیسی گەلی کوردی میونیخ ئێشکگریی دەگرن، گوتی: "داوا لە گەنجان دەکەین بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خاوەنداری لە ئێشکگری ئازادی بکەن کە ١٢ ساڵە بەردەوامە. خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ، خاوەندارییە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد".

سینان ئەرگەن سڵاوی نارد بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، گوتی: "هەتا ڕێبەرێتیمان ئازاد نەبێت، ئەم ئێشکگرییە بەردەوام دەبێت"، سینان بانگەوازی لە گەنجان و گەلی کورد کرد: "لە هەموو جێیەک خاوەنداری لە ڕێبەرێتی بکەن. هەتا ڕێبەرێتی ئازاد نەبێت، دەست لە خەباتمان هەڵناگرین".