گەنجانی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ ئاهەنگیان سازکرد
ئەنجومەنی گەنجانی ئەستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز ئاهەنگیان ساز کرد. لە ئاهەنگەکەدا گەنجان پێداگیری خۆیان بۆ سەرخستنی پارتەکەیان لە هەڵبژاردندا دووپات کردەوە.
ئەنجومەنی گەنجانی ئەستەنبوڵی پارتی چەپی سەوز ئاهەنگیان ساز کرد. لە ئاهەنگەکەدا گەنجان پێداگیری خۆیان بۆ سەرخستنی پارتەکەیان لە هەڵبژاردندا دووپات کردەوە.
ئەنجومەنی گەنجانی پارتی چەپی سەوز لە پارکی ماچکایای ئەستەنبوڵ بە دروشمی ' گۆڕانکاری لە رێگەی گەنجانەوە دەبێت' ئاهەنگیان ساز کرد، بەڵام رووبەرووی رێگرییەکانی پۆلیس بووەوە.
دوای دەستوەردانەکانی پۆلیسی تورک گەنجان لە گەڕەکی حاجی ئەحمەد بەیئۆغلو کۆبوونەوە ئاهەنگیان گێڕا و هەڵپەڕین.
دەرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە و کاندیدی پارتی چەپی سەوز، زولەیخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپە، کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز، ئەسەنگول دەمیر هاووتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان (هەدەکە) و زۆر کەسی دیکە بەشداریان کرد.
ف.ق