گەنجانی ئەفریقا بانگەوازیان کرد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد

گەنجانی ئەفریقای باشوور لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بانگەوازیان کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" تا دێت فراوانتر دەبێت، ڕێکخراوی گەنجانی سۆسیالیستی ئەباهلالی باس مجۆندۆلۆ، کە ساڵی ٢٠٠٤ بۆ پاراستنی مافی ملیۆنان خەڵکی هەژاری ئەفریقای باشوور دامەزرا و ١٢٠ هەزار ئەندامی هەیە، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا سڵاو لە هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

ڕێبەری ئازادیە

سەرۆکی ڕێکخراوەکە، سیبۆ زیکۆد، سڵاوی لە تێکۆشانی گەلی کورد کرد و لە وتەکەیدا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی وەک "هەڤاڵ عەبدوڵا ئۆجالان" ناوبرد. زیکۆد ڕایگەیاند ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوای ئەوانە و گوتی: "وەک چۆن ئێمە بە ماندێلامان دەگوت ڕێبەر، ئەمڕۆ عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئێمە ڕێبەری ئازادییە".

لە وتەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و کاتێک ناوی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەهات، گەنجان بە یەک دەنگ درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرز دەکردەوە.

شەهیدان یادکرانەوە

گەنجان بۆ ئەندامانی کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان و کۆردیناسیۆنی ژنانی گەنج، سارا هۆگر ڕحا و بیشەنگ بروسک کە ساڵی ٢٠٢٣ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون، یادکرانەوە.

بانگەوازی گەشکردنی تێکۆشان

لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ناوی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی گەنجانی ڕوناهی وتەیەک پێشکەش کرا.

کۆمیتەکە بانگەوازی کرد ۆ گەشکردنی تێکۆشانی ئەنتەرناسیۆنالیستی.

کۆمیتەکە سوپاسی گەنجانی ئەفریقای باشووری کرد کە پشتگیری لە تێکۆشان کردووە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.