گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە فرانکفۆرت چالاکیی نافەرمانیی مەدەنیان ئەنجامدا

گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست و کورد لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرتی ئەڵمانیا، چالاکی نافەرمانیی مەدەنییان ئەنجامدا.

ئەو گەنجانەی لەنێو فڕۆکەخانەکە ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، ئاماژەیان بەوە کرد، دژی هێرشەکانی داگیرکاری و قڕکردن بۆ هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبن.

گەنجان دووپاتیان کردەوە، پێویستە هەموو گەنجانی شۆڕشگێڕ دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێنە گۆڕەپانەکان، گوتیان، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ بەرامبەر هێرشە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگن.

گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەیاندا، بانگەوازیان لە گەنجانی ئەوروپا کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پاراستنی پارادایمەکەی بێنە گۆڕەپانەکان. گەنجان ئاماژەیان بەوە کرد، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەبێتە ئامانجی سەرەکیی چالاکییەکانیان. گەنجان بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستان کرد و بە بەرزکردنەوەی درووشم بە زمانی ئەڵمانی، ڕایانگەیاند دەوڵەتی ئەڵمان هاوبەشی ئەم تاوانەیە.