گردبوونەوەی کەسەکەی کارتاڵ: نا بۆ شەڕ و قەیرانەکان

لە گردبوونەوەی کەسەکەی ئامەددا دەستنیشانکرا کە دەسەلاتداری گەل توشی قەیران دەکات و ئەم پەیامە درا: "نا بۆ شەڕ و قەیرانەکان".

کۆنفدراسیۆنی سەندیکای جەماوەری کرێکاران (کەسەکە) بە درۆشمی "ئێمە بە ڕەنج داوای بودجەی گەلی دیمۆکراتیک دەکەین" لە گۆرەپانی کارتال گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا. جەماوەری ڕەنجدەران بە پانکارتی "بودجە بۆ مامۆستایان نەک مافیاکان"، "بودجە بۆ گەل نەک بۆ سەرمایەداران" و "ئێمە دەمانەوێت بژین" گۆرەپانی گردبوونەوەکەیان ڕازاندەوە.

لە گردبوونەوەکەدا دروشمی "کار، نان، ئاشتی، ئازادی"، "بژی پشتیوانی چینە لاوازەکان"، "بودجە بۆ پەروەردە نەک بۆ چەک"، "بژی تێکۆشانی ڕێکخستنی"، "ئێمە دەمانەوێت وەک مرۆڤ بژین"، " ژن، ژیان، ئازادی"، " "نا بۆ شەڕ، دەبێت دەستبەجێ ئاشتی دروست ببێت" بەرزکرانەوە. ڕێکخراوی ژنان، پارتە سیاسییەکان، یکێتی پزیشکانی تورک و زۆرێک لە ڕێکخراوە مەدەنییە کۆمەڵایەتییەکانی وەک هێزی ڕەنج و دیموکراسی بەشداریان لە گردبوونەوەکەدا کرد. لە گردبوونەوەکەدا ڕێز لەو کەسانە گیرا کە لە تێکۆشانی ڕەنجداندا گیانیان لەدەستداوە.

نەزاحات ئالتینسۆی، وتەبێژی لقی کەسەکەی ئەستەنبۆل لە گردبوونەوەکەدا قسەی کرد و دەستنیشانی کرد کە بودجەی ئامادەکراوی دەسەلات بەڵگەی "خیانەتە" و وتی: "دەسەلاتی نەتەوەپەرست و ملیتاریزم ڕۆژانە سود دەکات بەلام ناتوانێت بودجەی خەلک دانین بکات". ئالتینسۆی دەستنیشانی کرد کە جگە لە تێکۆشان هیچ ڕێگایەکی تریان نییە.