گرووپی دووەمی مانگرتن لە خواردن لە ئاڤیگنۆن دەستبەکار بوون.

لە شاری ئاڤیگنۆن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سێ ژنی کورد لە 8 ی ئادارەوە دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد، گرووپی دووەمی مانگرتنەکە دەستبەکاربوون.

لە شاری ئاڤیگنۆنی فەرەنسا بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە 8ی ئادار دەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرا، ئەمڕۆ گرووپی دووەمی چالاکییەکە دەستبەکاربوون.
لەکۆتایی چالاکییەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە و بانگەوازکرا "تا ڕێبەر ئاپۆ بەشێوەی جەستەیی ئازاد نەبێت، هەردەم لە شەقامەکان دەبین".