گۆشەگیری و هێرشی داگیرکەری لە ئۆسلۆ ئیدانە کران
بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئیدانە کردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکییەکە رێکخرا.
بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئیدانە کردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک، لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج چالاکییەکە رێکخرا.
چالاکییەکە لەلایەن کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ئۆسلۆ (نەجەدەکە) رێکخرا و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانە کران.
چالاکوانان لە ناوەندی شاری ئۆسلۆ کۆبوونەوە و ستاندنیان دانا و بێدەنگیی دام و دەزگاکانی ئەوروپایان بەرامبەر بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرد. هەروەها لەبارەی گۆشەگیری و هێرشە داگیرکەرییەکانەوە رای گشتی ئاگادار کرایەوە.
چالاکوانان لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست داوای تێکۆشانی هاوبەش و یەکگرتوانەیان کرد.
لە چالاکییەکەدا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نامە ئیمزا کرا تاوەکو بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بنێردرێت. چالاکییەکە بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
ژ.ت